ئه‌سه‌دى ده‌سته‌به‌ركردنى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ئه‌نبار به‌سه‌ركرده‌وه‌

ئەمنی
  • 5-10-2021, 10:12
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    عه‌بدولغه‌نى ئه‌سه‌دى سه‌رۆكى ده‌زگاى ئاسایشى نیشتمانى،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،ده‌سته‌به‌ركردنى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌پارێزگاى ئه‌نبار به‌سه‌ركرده‌وه‌.
    ده‌زگاى ئاسایشى نیشتمانى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"ئه‌سه‌دى وشاندى یاوه‌رى،ئه‌مڕۆ به‌سه‌دارنێك گه‌یشتنه‌ پارێزگاى ئه‌نبار بۆ ڕاوه‌ستان له‌سه‌ر دواپێشهاته‌ ئه‌منییه‌كان وهاوئاهه‌نگى كردنى ئه‌ركه‌كان له‌گه‌ڵ حكومه‌تى خۆجێى وده‌زگا ئه‌منییه‌كان بۆ ده‌سته‌به‌ركردنى ژینگه‌یه‌كى ئارام بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان".