به‌غدا-اه‌ع
سه‌عید ئه‌بو عه‌لى سه‌رۆكى نێرده‌ى كۆمكارى وڵاتانى عه‌ره‌بى بۆ چاودێریكردنى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق،دووپاتیكرده‌وه ئاماده‌بوونى نێرده‌ى كۆمكارى عه‌ره‌بى له‌به‌غدا جه‌ختكردنه‌وه‌ى حكومه‌تى عێراقه له‌سه‌ر پابه‌ندبوونى به‌پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌كانى هه‌ڵبژاردنه‌كان.
ئه‌بو عه‌لى له‌لێدوانێك بۆ كه‌ناڵى عێراقییه كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه،به‌دواداچوونى بۆ كردووه،ڕایگه‌یاند"سه‌ربارى فشار وپابه‌ندییه‌كان ئه‌میندارى كۆمكارى عه‌ره‌بى به‌په‌رۆش بوو بۆ ناردنى ئه‌م نێرده‌یه بۆ عێراق،وله‌گه‌ڵ به‌ده‌ست گه‌یشتنى پانگهێشتنامه‌كه فه‌رمانى كرد ئاماده‌كارى بكرێت بۆ ناردنى ئه‌م نێرده جۆرییه بۆ به‌شداریكردن له‌هه‌ڵبژاردنه‌كان"،ڕوونیشیكرده‌وه"نێرده‌كه له16 پسپۆڕى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان له9 وڵاتى ئه‌ندام له‌كۆمكارى عه‌ره‌بى پێكهاتووه".
وتیشى"نێرده‌كه دابه‌ش ده‌كرێته سه‌ر پارێزگا سه‌ره‌كییه‌كان وه‌ك به‌غدا وبه‌سڕه ونه‌ینه‌وا ونه‌جه‌ف ودیاله وپارێزگاكانى دیكه،بۆ ڕووماڵكردنى هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ناوه‌نده‌ى دیاریكراوى ده‌نگدان"،دووپاتیشیكرده‌وه"ئاماده‌بوونى نێرده‌ى عه‌ره‌بى له‌به‌غدا جه‌ختكردنه‌وه‌ى حكومه‌تى عێراقییه بۆ پابه‌ندبوونى به‌پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌كانى هه‌ڵبژاردنه‌كان".
بریاره هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان له‌ده‌ى تشرینى ئه‌م مانگه به‌ڕێوه‌بچێت.