کۆشکی سپی: هێزی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە کۆنتڕۆڵ دەرچووە

جیهانی
  • 4-10-2021, 22:33
  • +A -A

    به‌دواداچوون-اه‌ع

    وتەبێژی کۆشکی سپی ڕایگەیاند، تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان سەلماندیان کە هێزێکیان هەیە ناتوانرێت کۆنتڕۆڵ بکرێت، ئەوەش دوای وەستانی تەواوەتی خزمەتگوزارییەکانی فەیسبوک، ئینستاگرام و واتسئەپ لە جیهاندا و هاوکات بوونی کێشە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی تردا.  
    لە پرسیارێکدا لەبارەى لەکارکەوتنی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، جین بساكى وتەبێژی کۆشکی سپی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا (4ی تشرینی یەکەمی 2021) وتی، "تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان پێویستی بە چاکسازی و کۆنتڕۆڵکردنی هەیە کە بەهێزتر بن لە یاسا ناوخۆییەکان."  
    وتیشی، "ئەوەی ئەم ئەمڕۆ لە فەیسبوکدا ڕوویدا وەڕسکەرە و لە هاوکاری هەوڵ و چاکسازییەکانین بۆ بنبڕکردنی کێشەکان."  
    سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممەوە، 4ی تشرینی یەکەمی 2021، تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک، ئینستاگرام و واتسئەپ لە سەرانسەری جیهاندا لەکارکەوتن، هاوکات گۆگڵ، ئەمازۆن، تیکتۆک و تێلیگرام و چەند خزمەتگوزارییەکی تر لە بەشێک لە وڵات کێشەی تێکەوت.