به‌غدا-اه‌ع
نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان له عێراق (یونامی)، ئاماژه‌یپێكرد، دوای (30) رۆژ له ده‌نگدان، راپۆرتێكی تێروته‌سه‌ل له‌باره‌ی پڕۆسه‌ی ده‌نگدانه‌وه بڵاو ده‌كاته‌وه.
جێنین ھێنیس پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان له عێراق له‌میان به‌شداریكردنى له‌به‌رنامه‌یه‌كى كه‌ناڵى عێراقیه كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)به‌دواداچوونى بۆ كردووه، رایگه‌یاند،نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان هاوكاری ته‌واو پێشكه‌شی ئه‌و ده‌نگده‌رانه ده‌كات كه ئاواره‌ن، ئه‌و هه‌ڵبژاردنه له سه‌ر داوای خه‌ڵكی خۆپیشانده‌ری ساڵی 2019 هاتووه‌ته پێش، له‌سه‌ر ئێمه‌ش پێویسته ئه‌و پڕۆسه‌یه سه‌ر بخه‌ین.
روونیكرده‌وه، كڕینه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به‌شێوه‌ی جیاواز هه‌ستی پێده‌كرێت، به‌داخم بۆ ئه‌و كاندیدانه‌ی كه دۆخی خراپی هاووڵاتیان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به‌كار ده‌هێنن، كه من دژی ئه‌و حاڵه‌ته‌م و پێویسته كۆتایی پێ بێت.
ئاماژه‌شیپێكرد، له لایه‌ن كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقه‌وه به‌دواداچوون ده‌كرێت بۆ حاڵه‌تی كڕینی ده‌نگی خه‌ڵك، به‌ڵام پێویستمان به به‌ڵگه‌ی به‌رجه‌سته له‌وباره‌یه‌وه هه‌یه.
جه‌ختیكرده‌وه، ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌ی پێویست له‌باره‌ی كڕینه‌وه‌ی كارتی ده‌نگدان به‌رده‌ست بێت، (30) رۆژ دوای هه‌ڵبژاردن له رێگه‌ی راپۆرتێكه‌وه بڵاوی ده‌كه‌ینه‌وه.
گوتیشی: ده‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردن له‌كاتی پێویستدا بلاو ده‌كرێته‌وه، كۆمیسیۆن وانه‌ی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشوو وه‌رگرتووه، نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانیش له بواره‌كانی هونه‌ری و چاودێریكردنه‌وه له رێگه‌ی (900) له فه‌رمانبه‌ره‌وه پشتگیری له‌و هه‌ڵبژاردنه ده‌كات، كه جیهان چاودێری ده‌ره‌نجامه‌كانی ده‌كات.
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد