یه‌كه‌م لێدوانى فه‌یسبوك دواى له‌كاركه‌وتنی ئه‌په‌كانی

جیهانی
  • 4-10-2021, 19:32
  • +A -A

    به‌دواداچوون-اه‌ع

    تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی له‌كاركه‌وتنی ئه‌په‌كانی فه‌یسبوك و ئینستگرام و وه‌تس ئه‌پ بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند، كارده‌كه‌ین بۆئه‌وه‌ی به‌زوترینكات شته‌كان بگه‌ڕێنینه‌وه‌ دۆخی ئاسایی.
    تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌ و رایگه‌یاندوه‌، "ئاگادارین هه‌ندێك كه‌س كێشه‌یان هه‌یه‌ له‌ به‌كارهێنانی ئه‌په‌كانمان و به‌رهه‌مه‌كانمان".
    راشیگه‌یاندوه‌، "كارده‌كه‌ین بۆئه‌وه‌ی به‌زوترینكات شته‌كان بگه‌ڕێنینه‌وه‌ دۆخی ئاسایی، داوای لێبوردنیش ده‌كه‌ین له‌ هه‌ر نا دڵنیاییه‌ك".
    ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌، له‌عێراق وبه‌شێكی وڵاتانی جیهان، هه‌ردو تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك و ئینستگرام له‌گه‌ڵ وه‌تس ئه‌پ له‌كاركه‌وتن و له‌به‌شێك له‌ وڵاتانیش فه‌یس تایمیش له‌كاركه‌وتوه‌.