ئاسایشی هه‌رێم ده‌ستگیركردنی گروپه‌كه‌ی گۆڤه‌ندی راگه‌یاند و دانپێدانانی سه‌رجه‌میان بڵاوكرایه‌وه‌

ئەمنی
  • 4-10-2021, 18:28
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، ده‌ستگیركردنی گروپێكی به‌ناوی CTS ده‌ستگیركرد كه‌ له‌ژێر ناوی كه‌سێك به‌ناوی "گۆڤه‌ند" كاریان كردوه‌ و كاره‌كانیشیان بریتی بوه‌ له‌ دروستكردنی تۆڕی به‌رفراوان و مه‌ترسیدار بۆ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی كچ و كوڕ و گه‌نجه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
    ئه‌نجومه‌نى ناوبراو له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌ه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"له‌تۆمارێكی ڤیدیۆییدا، ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم، دانپێدانانی ژماره‌یه‌ك كچ و كوڕی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ له‌چوارچێوه‌ی گروپێك به‌ناوی CTS و له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی كه‌سێك به‌ناوی گۆڤه‌ند كاریان كردوه‌ و راشیگه‌یاند، له‌ماوه‌ی رابردوا له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و راگه‌یاندنه‌كان كۆمه‌ڵێك زانیاری له‌باره‌ی گروپێك به‌ناوی CTS له‌ژێر ناوی كه‌سێك به‌ناوی گۆڤه‌ند بڵاوكرایه‌وه‌ كه‌ كاریان بریتی بوه‌ له‌ دروستكردنی تۆڕی به‌رفراوان و مه‌ترسیدار له‌فه‌زای ئینته‌رنێت بۆ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی كچ و كوڕ و گه‌نجه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
    ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "ئامانجی ئه‌و گروپه‌، به‌ده‌ستهێنانی وێنه‌ و ڤیدیۆی ئابڕوبه‌ر و نهێنیه‌ تاكه‌كه‌سیه‌كانی خه‌ڵك و بڵاوكردنه‌وه‌یان بوه‌ بۆ وه‌رگرتنی پاره‌ و باج و ناچاركردنی گه‌نجان به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی كاری نه‌شیاو له‌ڕێگه‌ی فشارهێنان و هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌ و ڤیدیۆكانیانه‌وه‌".
    ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "هاوڵاتیان دڵنیا ده‌كه‌نه‌وه‌ ناسنامه‌ی گۆڤه‌ند و چه‌ند هاوكارێكی دیكه‌ی ئاشكرایه‌ كه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵاتن، له‌ئێستاشدا تیمه‌كانمان له‌هه‌وڵدان بۆئه‌وه‌ی له‌ڕێگه‌ی پۆلیسی ئینته‌رپوله‌وه‌ ده‌ستگیریان بكه‌ن".