به‌غدا-اه‌ع
مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه،دووپاتیكرده‌وه سه‌ركه‌وتنى دوایین تاقیكردنه‌وه‌ى كۆمسیۆن به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر جددیه‌تى حكومه‌ت وبهرپرسیارێتییهكانى له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كان،داوایشى لهعێراقییهكان كرد به‌شدارییه‌كى فراوان له‌ڕۆژى ده‌نگدان بكه‌ن بۆ پاراستنى نیشتمان وپارێزگاریكردن لهڕێرهوهكانى.
كازمى له‌تویتێكدا له‌سه‌ر تویته‌ر كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)به‌دواداچوونى بۆ كردووه ڕایگه‌یاند"ئه‌مڕۆ دوایین تاقیكردنه‌وه‌ى كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كانمان به‌سه‌ركرده‌وه،وسه‌ركه‌وتنى ئه‌زموونه‌كه به‌شێوه‌یه‌كى نایاب به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر جددیه‌تى حكومه‌ت وبهرپرسیارێتییهكان له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كان".
وتیشى"به‌ڵێنى خۆمان هێنایه‌دى بهپڕكردنهوهى هه‌موو بۆشاییه‌كان ودڵنیابوون له‌پاراستنى ده‌نگى ده‌نگده‌ران،وڕێگریمان كرد لهگوماناوییهكان،وچاوه‌ڕوانى به‌شدارییه‌كى جه‌ماوه‌رى بێ وێنه ده‌كه‌ین بۆ پاراستنى نیشتمان وپارێزگاریكردن لهڕێرهوهكانى".
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد