به‌غدا-اه‌ع
عه‌بدولحوسێن هینداوی، راوێژكاری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ كاروباری هه‌ڵبژاردن،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه جه‌ختیكرده‌وه، بێ كارتی بایۆمه‌تری ده‌نگدان، ناتواندرێت به‌شداری له پڕۆسه‌ی ده‌نگدانی هه‌ڵبژاردنی 10ـی تشرینی یه‌كه‌م بكرێت و سبه‌ی سێشه‌ممه (5ـی تشرینی یه‌كه‌م / ئۆكتۆبه‌ر)، دوا مۆڵه‌تی وه‌رگرتنه‌وه‌ی كارتی بایۆمه‌تری ده‌نگدانه.
هینداوى به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)رایگه‌یاند، ئه‌وانه‌ی داتاكانی كارتی بایۆمه‌تریان نوێكردووه‌ته‌وه، به زووترین كات سه‌ردانی بنكه‌كان بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی كارتی ده‌نگدان.
راشیگه‌یاند، به‌ر له‌وه‌ی بنه‌كه‌كانی وه‌رگرتنه‌وه‌ی كارتی بایۆمه‌تری دابخرێن، پێویسته هاووڵاتیانی عێراقی سه‌ردان بكه‌ن و كارته‌كانیان وه‌ربگرنه‌وه.
روونیكرده‌وه، هیچ ده‌نگده‌رێك بێ كارتی بایۆمه‌تری ناتوانێت به‌شداری له پڕۆسه‌ی ده‌نگدان بكات، بۆیه پێویسته هاووڵاتیان خێرا روو له بنكه‌كانی وه‌رگرتنه‌وه‌ی كارتی بایۆمه‌تری بكه‌ن، دوا رۆژی وه‌رگرتنه‌وه سبه‌ی سێشه‌ممه‌یه.
ئاماژه‌یپێكرد، بنكه‌كانی وه‌رگرتنه‌وه‌ی كارتی بایۆمه‌تری ده‌نگدان ئاسانكارییه‌كی زۆریان بۆ هاووڵاتیان كردووه.
جه‌ختیكرده‌وه، دوا ئاماده‌كاری بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته، به ئاماده‌بوونی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیران له‌گه‌ڵ كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ئه‌نجامدرا، جه‌ختكرایه‌وه سه‌ر رێگریكردن له ساخته‌كاری له رێگه‌ی ئه‌و كارتانه‌ی كه خاوه‌نه‌كانیان تا ئێستا وه‌ریان نه‌گرتووه‌ته‌وه.