به‌غدا-اه‌ع
ئه‌نجومه‌نی باڵاى دادوه‌ری،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه،چه‌ند بڕیارێكی نوێى تایبه‌ت به هه‌ڵبژاردنی (10ـی تشرینی یه‌كه‌م) و چه‌ند پرسێكی دیكه ده‌ركرد، كه تایبه‌تن به تاوانه‌كانی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و هه‌ندێ رێنمایی نوێ.
ئه‌نجومه‌نی باڵا دادوه‌ری له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه، بڵاویكرده‌وه"ئه‌نجومه‌نی ناوبراو له كۆبوونه‌وه‌ی پانزده‌هه‌مدا، كه به‌سه‌رۆكایه‌تی دادوه‌ر فایق زێدان سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری عێراق، به‌ڕێوه‌چوو، بابه‌تی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران گفتوگۆی له‌باره‌وه كرا.
راشیگه‌یاند، بڕیاردرا چه‌ند ده‌سته‌یه‌كی دادوه‌ری له ته‌واوی ناوچه‌كانی عێراق، بۆ به‌دواداچوون له تاوانه‌كان و سه‌رپێچییه‌كانی هه‌ڵبژاردن پێكبهێنرێت.
روونیشیكرده‌وه، جه‌ختكرایه‌وه سه‌ر تووندكردن و جێبه‌جێكردنی یاسا كارپێكراوه‌كان، بۆ پاراستنی وێنه و خوودی كاندیده‌كان.
ئاماژه‌یپێكرد، ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری بڕیاریدا پله‌ی ژماره‌یه‌ك دادوه‌ر به‌رز بكاته‌وه و جیا له پێدانی ژماره‌یه‌ك پله و پۆستی جیاواز، ئه‌مه‌ش له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی.
روونیشیكرده‌وه، ئه‌نجومه‌نی ناوبراو گفتوگۆی له‌باره‌ی پۆشینی جل و به‌رگی تایبه‌ت به دادوه‌ران كرد، جه‌خت له پێویستى ده‌ركه‌وتنی دادوه‌ر كرایه‌وه، كه هاوتا بێت له‌گه‌ڵ گه‌وره‌یی پیشه‌ی دادوه‌ری و هه‌روه‌ها نیشاندانی له نێو كۆمه‌ڵگه‌دا.
لە یادی ١٠٤ ساڵەی دامەزراندنی سوپادا... مێژوویەکی گەشاوە و سەرکەوتنەکان لە داستانە گەورەکاندا