به‌غدا-اه‌ع
مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه،سه‌ركه‌وتنى دوایین تاقیكردنه‌وه‌ى ئامێره‌كانى هه‌ڵبژاردن ڕاگه‌یاند.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆك وه‌زیران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"كازمى له‌میان سه‌ردانێكى بۆ كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان پێنجه‌مین تاقیكردنه‌وه‌ى ئامێره‌كانى به‌سه‌ركرده‌وه،كه‌پێش ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌مانگى تشرینى یه‌كه‌م ئه‌نجامدرا".
كازمى ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"سه‌ركه‌وتنى تاقیكردنه‌وه‌ى پێنجه‌م ئه‌مڕۆ،به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ته‌واوى ئاماده‌كارییه‌كان بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنێكى بێگه‌رد وخاوێن،گوزارشت له‌خواستى چاره‌نووسازى عێراقییه‌كان ده‌كات".
دووپاتیشیكرده‌وه"حكومه‌ت به‌ڵێنه‌كانى بۆ گه‌لى عێراق به‌جێگه‌یاند،وهه‌موو ڕێوشوێنێكى خسته‌گه‌ڕ بۆ ئاسانكردنى ئه‌ركى كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كان وپته‌وكردنى ئه‌زموونى دیموكراسى"،ئاماژه‌یشیدا"هه‌ڵبژاردنه‌كانى ده‌ى تشرینى یه‌كه‌م ده‌رفه‌تێكى مێژووییه بۆ ئه‌نجامدانى گۆڕانكارى وڕاستكردنه‌وه‌ى ڕێڕه‌وه‌كان".
سه‌رۆك وه‌زیران جه‌ختیشیكرده‌وه بەتوندى روبەڕووى هەر هەوڵێکى ساختەکاریی دەبینەوە لە هەڵبژاردندا و رێگە بەهیچ کارێکى لەو شێوەیە نادەن"،جه‌ختیشیكرده‌وه له"به‌دواداچوونى به‌رده‌وام بۆ پێشێلكارى وسه‌رپێچییه‌كانى پاڵێوراو وپارته‌كان،كه‌له‌لایه‌ن كۆمسیۆنه‌وه به‌یاسا سه‌ودا له‌گه‌ڵ ده‌كرێت".
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد