به‌غدا-اه‌ع
حه‌سه‌ن كه‌عبى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه،دووپاتیكرده‌وه هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتوو خاڵى وه‌رچه‌رخانه له‌پرۆسه‌ى دیموكراسى له‌عێراقدا.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى كه‌عبى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"كه‌عبى،پێشوازیكرد له‌ئیلبووس كۆتراشیف باڵیۆزى ڕووسیا له‌به‌غدا وشاندى یاوه‌رى،وله‌دیداره‌كه‌دا ژماره‌یه‌ك دۆسییه‌ى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش له‌نێویشیاندا دۆسییه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى نوێنه‌رایه‌تى تاوتوێكران".
كه‌عبى له‌دیداره‌كه‌دا ڕایگه‌یاند"هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتوو گرنگترینه چونكه له‌سایه‌ى ئاڵنگارى گه‌وره هاتووه له‌به‌ر ئه‌وه‌ى یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌یه،بۆیه ده‌بێت خواستى جه‌ماوه‌ر له‌سه‌رانسه‌رى وڵات به‌دى بهێنێت،بۆیه لێره بۆته خاڵى وه‌رچه‌رخان له‌پرۆسه‌ى دیموكراسى له‌عێراقدا".
كه‌عبى خۆشحاڵى خۆى ده‌ڕبڕى به‌به‌شداریكردنى نێرده وسه‌رجه‌م لایه‌نه وڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تى ودیبلۆماسى ونێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان له‌ئه‌ركى چاودێریكردنى هه‌ڵبژاردنه‌كان"،ڕوونیشیكرده‌وه"ئه‌م به‌شداریكردنه زۆر شت پێشكه‌شى پرۆسه‌ى دیموكراسى وبنه‌ماى ڕاده‌ستكردنى ئاشته‌وایی ده‌سه‌ڵات به‌پێى خواستى جه‌ماوه‌ر ده‌كات،ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتوو هه‌نگاوى یه‌كه‌م ده‌بێت بۆ قۆناغێكى ڕاشكاو له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنى گرفته‌كانى وڵات له‌سێكته‌ره جیاجیاكان به‌تایبه‌ت ئه‌منى وئابوورى".
كه‌عبى له‌گه‌ڵ باڵیۆزى ڕووسیا كۆى په‌یوه‌ندییه ئابوورى ووبه‌ره‌هێنانى نێوان هه‌ردوو وڵاتى دۆست تاوتوێكرد هه‌روه‌ها گفتوگۆیشى كرد له‌باره‌ى فراوانتركردنى قه‌باره‌ى وه‌به‌رهێنانى ڕووسیا له‌عێراق وهاریكاریكردن له‌بواره‌كانى پیشه‌سازى وكشتوكاڵى وبازرگانى وڕۆشنبیرى وزانستى.
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد