به‌غدا-اه‌ع
شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى،خاپووركردنى حه‌شارگه‌یه‌كى تیرۆرستانى داعش لهئاكامى گورزێكى ئاسمانى عێراقى له‌پارێزگاى دیاله ڕاگه‌یاند.
شانه‌ى ناوبراو له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(أهع)كه‌وتووه،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه،بڵاویكرده‌وه"به‌پشت به‌ستن به‌زانیارى هه‌واڵگیرى ورد له‌ده‌سته‌ى هه‌واڵگیرى/شانه‌ى ئامانجگرتنى سه‌ر به‌فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان،ودواى چاودێریكردنى جموجۆڵه‌كانى تیرۆرستانى داعش له‌دۆڵى سه‌لاب له‌چوارچێوه‌ى كه‌رتى به‌رپرسیارێتى فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى دیاله،له‌ڕێگاى فڕۆكه‌كانى هێزى ئاسمانى گورزێكى ئاسمانى وه‌شێندرا".
وتیشى"گورزه‌كه بووه هۆى خاپووركردنى حه‌شارگه‌یه‌كى تیرۆرستان".