به‌غدا-اه‌ع
مستەفا کازمی سەرۆکى ئه‌نجومه‌نى وەزیران،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه،دووپاتیكرده‌وه10ی تشرینی یەكەم وادەی گۆڕانكارییە.
كازمى له‌تویتێكدا له‌سه‌ر تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى"تویته‌ر"كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)به‌دواداچوونى بۆ كردووه ڕایگه‌یاند"بە هۆشیاری، نیشتمانپەروەری و پێداگری گەنجەكانمان لەسەر دروستكردنی ئایندە، هەڵبژاردن دەبێتە زەماوەندێكی نیشتمانی".
ئاماژەی بەوەشكردوە، "ئەوانە هەڵبژێرن كە یەكێتی و سەروەری عێراق دەپارێزن، ئەوانە هەڵبژێرن كە نوێنەرایەتی گیانی نیشتمانپەروەری عێراق دەكەن."
سەرۆک وەزیران ئەوەشی خستوەتەڕو، "وادەمان 10ی تشرینی یەكەمە بۆ گۆڕانكاری."
بڕیارە 10ی (تشرینی یەکەم/10)ی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پێشوەختی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت، لە ئێستادا کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان لەدواین کۆتایی ئامادەکاریەکاندایە بۆ ئەو پڕۆسەیە.