به‌غدا-اه‌ع
لێژنەی باڵای ئەمنی هه‌ڵبژاردنه‌كان له هه‌ولێر،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه،له‌سه‌ر سێ ڕێوشوێنى په‌یوه‌ست به‌ڕۆژى ده‌نگدان ڕێككه‌وت.
په‌یامنێرى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"بە سەرپەرشتی ئومێد خۆشناو پارێزگارى هەولێر بۆ پێداچوونەوە بە پلانەکانی ئاسایش و ئەمنی و رێکارەکان لە رۆژی هەڵبژاردن، بە ئامادەبوونى بەڕێوەبەرى ئۆفیسى هەولێرى کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان و بەرپرسى ئەمنیى ئۆفیسى هەولێرى کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان، لێژنەی باڵای ئەمنی پارێزگاى هەولێر کۆبووەوە.
وتیشى"کۆبوونەوە لەپێناو رەخساندنی کەشێکی ئارام و گونجاو بۆ ڕۆژى بەڕێوەچوونی پڕۆسەى دەنگدان و هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق پابەندبوونى خۆى بە بڕیار و ڕاسپاردەکانى لێژنەى باڵاى ئەمنیى هەرێمى کوردستان ڕاگەیاند و جه‌ختى لە گرتنەبەرى هەموو ڕێکارێکى ئەمنى کردەوە بۆ بەڕێوەچوونى هەڵبژاردنێکی ئازاد و پاک لەسنوورى پارێزگاى هەولێر.
لیژنه‌ى باڵاى ئه‌منى بۆ پاراستنى هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌سه‌رۆكایه‌تى فه‌ریق یه‌كه‌م روكن عه‌بدولئه‌میر شممه‌رى،له9ئه‌یلول كۆبوونه‌وه‌یه‌كى ئه‌منى له‌هه‌ولێر سازكرد بۆ تاوتوێكردنى ده‌سته‌به‌ركردنى هه‌ڵبژاردنه‌كان،به‌ئاماده‌بوونى وه‌زیرى ناوخۆى هه‌رێم وفه‌رمانده‌ى پۆلیسى پارێزگاكانى هه‌رێم ولایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان.