به‌غدا-اه‌ع
ئه‌حمه‌د خه‌فاجى پارێزگارى زیقار،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه،ته‌واوكردنى هه‌موو ڕێوشوێنه‌كانى تایبه‌ت به‌هه‌ڵبژاردنه‌كان كه‌بڕیاره له‌ده‌ى تشرینى یه‌كه‌مى داهاتوو به‌ڕێوبچێت ڕاگه‌یاند.
خه‌فاجى له‌لێدوانێك بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"پارێزگاى زیقار ئاماده‌كارى بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنه‌كانى په‌رله‌مان ده‌كات،وچه‌ندین لایه‌نى ئه‌منى وخزمه‌تگوزارى هه‌ن پشتیوانى سه‌رخستنى هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كه‌ن"،وتیشى"زنجیره‌یه‌ك دیدار له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌ئاماده‌بوونى به‌ڕێوبه‌رى نوسینگه‌ى كۆمسیۆن سازكراوه،وهه‌موو ئاماده‌كارییه لۆجستییه‌كان ته‌واوكراوه بۆ ئه‌نجامدانى ئه‌م ئه‌ركه نیشتمانییه".
وتیشى"هێزه ئه‌منییه‌كانى پارێزگاكه له‌ئاماده‌باشیدان بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنه‌كان وبه‌رپرسیارێتى خۆیانیش وه‌رده‌گرن"،ڕوونیشیكرده‌وه"پلانێكى توندى ئه‌منى دانراوه بۆ ناوه‌نده‌كانى ده‌نگدان".