به‌غدا-اه‌ع
كۆمسیۆن باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه،ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌باره‌ى كارته‌كانى ده‌نگدان كه‌هێشتا هاوڵاتیان وه‌ریانه‌گرتووه بڵاوكرده‌وه.
جومانه غه‌لاى وته‌بێژى كۆمسیۆن به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كان كارته‌كانى ده‌نگدان كه‌هاوڵاتیان وه‌ریانه‌گرتووه له‌ناوه‌نده‌كانى تۆماركردن جێیان ناهێلێت"،وتیشى"كۆمسیۆن پلانێكى تایبه‌تى هه‌یه بۆ ئه‌م بابه‌ته وله‌داهاتوویه‌كى نزیكدا ڕایده‌گه‌یه‌نێت".
له‌باره‌ى چاودێرانى نێوده‌وڵه‌تى ڕوونیكرده‌وه"ئه‌ركى كۆمسیۆن ڕاده‌ستى كردنى ناوه‌ند ووێستگه‌كانى ده‌نگدان وشوێنى بڵاوبوونه‌وه ودابه‌شكردنیانه بۆیه چاودێرانى نێوده‌وڵه‌تى ئازادن له‌گواستنه‌وه بۆ هه‌ر ناوه‌ند ووێستگه‌یه‌ك بیانه‌وێت چاودێرى تیایدا بكه‌ن".
وتیشى"ژماره‌ى چاودێرانى نێوده‌وڵه‌تى تاوه‌كو ئێستا گه‌یشتۆته(509)چاو‌دێر له‌نێویشیاندا نێرده‌ى یه‌كێتى ئه‌وروپا(274)نێردراو له‌پاڵ فراوانتركردنى ئه‌ركى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان".
ئاماژه‌یشیدا"نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به(130)چاودێرى نێوده‌وڵه‌تى به‌شدارى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كات".
بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆمار،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، رایگەیاند، ئەم هەڵبژاردنە لەسەر داوای جەماوەربو بۆ ئەنجامدانی چاکسازی و پشت بەخوا دەبێتە دەرفەتێک بۆ چەسپاندنی ئیرادەی نیشتیمانی و رۆشتن بەرەو ئاڕاستەی چاکسازی راستەقیە.
سه‌رۆك كۆمار له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانییدا كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)به‌دواداچوونى بۆ كردووه ڕایگه‌یاند"بۆ بەدواداچون و ئامادەکاری تایبەت بە هەڵبژاردنەکان کە رۆژی یەکشەممەی داهاتو بەڕێوەدەچێت ئەمڕۆ لێرەم، بۆ ئەوەی گوزارشت بکەم لە بەرزنرخاندن و سوپاسکردنی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان و کۆمسیاران و کارمەندانی ئەو دامەزراوە گرنگە و نەتەوە یەکگرتوەکان و تیمە نێودەوڵەتییەکە کە کارێکی زۆریان بە ئەنجام گەیاندوە".
ئاماژەی بەوەشکرد، "پێموایە ئەم هەڵبژاردنە بەپێی ئەو ئامادەکاریانەی کە هەیە جیاواز دەبێت لە هەڵبژاردنەکانی رابردو و بواری تەزویری و یاریپێکردن بە ئەنجامەکان زۆر کەمترە لە جاران، ئامانجی سەرەکی بەرنامەکانی کۆمسیۆن ئەوەیە بەراستی دەنگی هاوڵاتی پارێزراو بێت و هەوڵبدەین لەم هەڵبژاردنە دەرفەتێک بخوڵقێت ئەمجارە عێراق و ناوچەکە بە ئاڕاستەی پڕۆژەیەکی چاکسازی بنەڕەتی بکەوێتەڕێ".
سەرۆک بەرهەم باسی لەوەشکرد، "رۆژی یەکشەممە ئایندە رۆژی هەڵبژاردنە، هیوادارم بە بەشداربونێکی فراوانی کۆمەڵانی خەڵک بتوانین ئایندەیەکی باشتر بۆ ئەم وڵاتە دابین بکەین".
لاى خۆیه‌وه جه‌لیل عه‌دنان خه‌له‌ف سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى كۆمسیاران له‌میان كۆنگره‌كه ڕایگه‌یاند"ده‌نگى عێراقییه‌كان ئه‌ستۆیه‌كى گه‌وره‌یه،وپرۆسه‌كانى تاقیكردنه‌وه‌یش ئاستێك بۆ ڕاشكاوى جه‌ماوه‌ر وكۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى"،هه‌روه‌ها ستایشى"ڕۆڵى نێرده‌ى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش كرد له‌پشتیوانیكردنى كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كان".
لاى خۆیشیه‌وه جنین هینیس بلاسخارت نوێنه‌رى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان دووپاتیكرده‌وه"هه‌ڵبژاردنه‌كان تشرین توانایه‌كه وله‌هه‌ڵبژاردنه‌كان ڕابردوو جیاوازتر ده‌بێت".