به‌غدا-اه‌ع
به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه،دووپاتیكرده‌وه،هه‌ڵبژاردنه‌كانى په‌رله‌مان ده‌بێت پاك وبێگه‌رد بێت وگوزارشت له‌خواستى عێراقییه‌كان بكات.
سەرۆک كۆمار لەوتارێکدا لە چوارەمین ساڵیادی ماڵئاوایی مام جەلال سه‌رۆكى پێشووترداكهئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)به‌دواداچوونى بۆ كردووه،رایگەیاند"ئەمڕۆ هەمومان کۆبوینەتەوە لێرە بۆ یادکردنەوەی رێبەر و مامۆستا و مامی گەورەمان مام جەلال، پێم وانییە بە وتارێک و بە نوسینێک و بگرە بە کتێبێکیش بتوانین باس لەژیان و بەسەرهات و پێگەی مام جەلال بکەین، بۆ هەر یەکێ لە ئێمە مام جەلال تایبەتمەندییەکی هەیە، مام جەلال تۆماری خەباتی گەلێک و بەسەرهاتی ناوچەیەکی بەرفراوانە، زیاد لە نیو سەدە خەبات و تێکۆشانە،ئاماژەی بەوەشکرد، مام جەلال سەرۆکێک لە پێشمەرگایەتییەوە بۆ سەرۆکایەتی کۆماری عێراق، راستگۆ لەگەڵ خۆی و میللەتی خۆی بۆ گەیشتن بە ژیانێکی ئاسودە و سەرفراز بۆ گەلەکەی".
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا سەرۆک کۆماری عێراق ئەوەشی رایگەیاند، من هیوادارم هەمومان سودمەند بین لە ئەزمونی سیاسی مام جەلال لە تێکۆشان و خەباتی چەپکە گوڵە جوانەکەی مام جەلال، پێکەوەژیان و پێکەوە هەڵکردنی پێکهاتەکان و بۆچونە جیاوازەکان سەرچاوەی هێزی هەمو لایەنەکانمانە.
له‌باره‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانى په‌رله‌مان كهلهڕۆژى یه‌كشه‌ممه‌ى داهاتوو به‌ڕێوه‌ده‌چێت وتى"هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌بێت پاك وبێگه‌رد بێت وگوزارشت له‌خواستى عێراقییه‌كان بكات،وده‌بێت له‌دواى هه‌ڵبژاردنه‌كانیش له‌پێناو عێراق كۆببینه‌وه".
ڕایشیگه‌یاند"له‌كاتێكدا چاوه‌ڕوانى هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كه‌ین كهدهمانهوێت خاوێن ودادپه‌روه‌ر بێت،ئه‌وه ئه‌گه‌ر مام جه‌لال له‌گه‌ڵمان بوایه جه‌ختیده‌كرده‌وه له‌پابه‌ندبوون به‌چه‌پكه گوڵه‌كه وكلتوورى یه‌كتر قبوڵكردن".