به‌غدا-اه‌ع
موقته‌دا سه‌دڕ ڕێبه‌رى ره‌وتى سه‌در،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه،دووپاتیكرده‌وه عێراق پێویستى به‌ئه‌ركى خێرخواز وچاكسازى خواز وئاشتى ویه‌كڕیزییه.
سه‌در له‌وتارێكیدا له‌پارێزگاى نه‌جه‌فى پیرۆز كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند"نیشتمان پێویستى به‌ئه‌ركى خێرخواز وچاكسازى خواز وئاشتى ویهكڕیزى وژێرییه".
سه‌در پرسیاریشى كرد"تاكه‌ى عێراق له‌ناوه‌ڕاستى ئه‌م گه‌نده‌ڵییه بمێنێت،ئایا كاتى ئه‌وه نه‌هاتووه ئیتر گه‌نده‌ڵى نه‌مێنێت وچاكسازى بڵاوبكرێته‌وه،ئایا كاتى ئه‌وه نه‌هاتووه ئیتر ئاشتى له‌سه‌رانسه‌رى عێراق به‌رقه‌رار بێت،ئایا داگیركارى وتیرۆر وبرسێتى وترس به‌س نییه،كه‌ى به‌ئارامى وئاشتى ده‌ژین".
وتیشى"تاكه‌ى ململانێیه‌كانى سیاسى وحیزبى ولهكهدار كردن له‌نێوماندا به‌رده‌وام ده‌بێت،به‌سه ناكۆكى ،عێراق پێویستى به‌ئاشتى ویهكڕیزى وژێرى وهزر وبیركردنه‌وه‌یه،به‌زه‌برى هێز ڕووبه‌رووى دووژمنان ده‌بینه‌وه وه‌ك ئه‌مریكا وئیسرائیل وتیرۆر وئاساییكردنهوهى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ ئیسرائیل".
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد