هەولێر-اهع
پارێزگارى هەولێر،ئەمڕۆ یەکشەممە،رونکردنەوەیەک لەبارەی بەرزبونەوەی نرخی غازى ماڵان لە سنوورى پارێزگاکە بڵاودەکاتەوە.
نوسینگەی راگەیاندنی پارێزگای هەوڵی لە راگەیەندراوێکدا کەدەستی ئاژانسی هەواڵی عێرقی(اەع) کەوتووە رایگەیاند:"دواى ئەوەى لە چەند ڕۆژى ڕابردوو بەهۆى کێشەیەکى تەکنیکى بڕێکى کەمى دابینکردنی غازى ماڵان لە سنوورى پارێزگاکە ئەمەش وایکرد لەلایەن چەند کەسانێکەوە ئەوهەلە بقۆزرێتەوە و نرخى غازى ماڵان تا ڕادەیەک بەرزبوونەوە بەخۆیەوە ببینێ".
هاوکات بەپێی راگەیاندنەکە کە هاتووە، "دڵنییاى بە هاوڵاتییانى سنوورى پارێزگاکەمان دەدەین لە ئێستادا بڕى پێویستى غازى ماڵان گەیشتۆتە شارەکەمان و نرخى هەر بوتڵێک غازى حکومى و تایبەت لە 8,500 هەشت هەزار و پێنج سەد دینار زیاتر نییە، هەر کەس و لایەنێک لەو نرخە زیاتر غاز بفرۆشێت بەهاوڵاتییان ئەوا دووچارى ڕێکارى یاسایی دەبێتەوە و سزا دەدرێت".