ئاسایشى هه‌ڵبژاردنه‌كان دووه‌مین ڕێوشوێنى مه‌یدانى ئه‌نجامدا

ناوخۆ
  • 3-10-2021, 11:15
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    لیژنه‌ى باڵاى ئه‌منى هه‌ڵبژاردنه‌كان،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،دووه‌مین ڕێوشوێنى كردارى ومه‌یدانى تایبه‌ت به‌ده‌سته‌به‌ركردنى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان وئه‌نجامدانى پشكنینى مه‌یدانى وڕاسته‌قینه‌ بۆ سه‌رجه‌م بنكه‌كانى ده‌نگدان له‌به‌غدا وپارێزگاكان به‌رپاكرد.
    لیژنه‌ى ناوبراو له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"ئه‌مڕۆ به‌سه‌رۆكایه‌تى فه‌ریق یه‌كه‌م ڕوكن عه‌بدولئه‌میر شممه‌رى ڕێوشوێنى كردارى مه‌یدانى تایبه‌ت به‌ده‌سته‌به‌ركردنى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان وئه‌نجامدانى پشكنینى مه‌یدانى وڕاسته‌قینه‌ بۆ سه‌رجه‌م بنكه‌كانى ده‌نگدان له‌به‌غدا وپارێزگاكان به‌رپاكردووه‌".
    وتیشى"پرۆسه‌ى ڕێوشوێنه‌كان به‌ئاماده‌بوونى سه‌رجه‌م ئه‌ندامانى لیژنه‌ى مه‌یدانى وهه‌واڵگیرى وكارگێڕى ومیدیایی وژماره‌یه‌ك له‌ئه‌فسه‌رانى په‌یوه‌ندیدار له‌به‌غدا وپارێزگاكان به‌رێوه‌چوو".
    ڕایشیگه‌یاند"مه‌به‌ست له‌م پرۆسه‌یه‌ ڕاوه‌ستانه‌ له‌سه‌ر ئاستى ئاماده‌باشى هێزه‌ ئه‌منییه‌كان به‌هه‌موو جۆره‌كانییه‌وه‌ بۆ ده‌سته‌به‌ركردنى ئاسایشى هه‌ڵبژاردن بۆ پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان كه‌بڕیاره‌ له‌ده‌ى مانگى تشرینى یه‌كه‌مى داهاتوو ئه‌نجام بدرێت".