سه‌ید سه‌در هه‌ڵوێستى ژماره‌یه‌ك له‌میرى خێڵه‌كان وڕیش سپى هۆزه‌كان له‌پاڵپشتى كردنى پرۆژه‌ى چاكسازى به‌رز ده‌نرخێنێت

سیاسی
  • 3-10-2021, 12:39
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌رى ڕه‌وتى سه‌در،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،هه‌ڵوێستى ژماره‌یه‌ك له‌میرى خێڵه‌كان وڕیش سپى هۆزه‌كان له‌پاڵپشتى كردنى پرۆژه‌ى چاكسازى به‌رزنرخاند.
    سه‌در له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"ژماره‌یه‌ك ڕیش سپی له‌هۆزه‌ ڕه‌سه‌نه‌كانى عێراق ده‌ستپێشخه‌رییان كرد بۆ پاڵپشتى كردنى پرۆژه‌ى چاكسازى كه‌له‌ئه‌ستۆمان گرت بۆ ڕزگاركردنى عێراق له‌گه‌نده‌ڵى وداگیركارى وئاساییكردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ ئیسرائیل وتیرۆر".
    وتیشى"هه‌ڵوێستى شه‌ره‌فمه‌ندانه‌ ونیشتمانى خۆیان ڕاگه‌یاند به‌پشتیوانیكردنى فراكسیۆنى سه‌درى له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتوو".