به‌غدا-اه‌ع
كڵێسه‌ى كلدانییه‌كان،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه،هانى هاوڵاتیانیدا بهگوروتینهوه به‌شدارى له‌هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌ن.
كڵێسه‌ى كلدانییه‌كان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند"ته‌نها یه‌ك هه‌فته‌مان ماوه‌ى بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق،كڵێسه‌ى كلدانییه‌كان ده‌نگى خۆى ده‌خاته پاڵ ده‌نگى سه‌ید عه‌لى سیستانى مه‌رجه‌عى باڵا له‌هاندان بۆ به‌شداریكردنى وشیار وبه‌رپرسانه چونكه ئاشتیترین ڕێگایه بۆ په‌ڕینه‌وه‌ى وڵات به‌ره‌و چاڕهنووسێك له‌ڕابردوو باشتر".
داوایشى له"ده‌نگده‌رانى عێراق كرد به‌شێوه‌یه‌كى زۆر فراوان به‌شدار بن بۆ ئه‌نجامدانى شۆرشێكى سپى تاوه‌كو چاكسازى گرنگ به‌رپابكات له‌ڕووى یاسادانان وسیاسى وكارگێڕى وئابوورى وكۆمه‌ڵایه‌تى،وبنیاتنانى وڵاتێكى شارستانى هه‌موو هاوڵاتییه‌ك هه‌ست بكات ماڵى خۆیه‌تى"،دووپاتیشیكرده‌وه"ده‌نگدان هه‌ڵوێستێكى ویژدانى ونیشتمانى ورهفتارییه".
كڵێسه‌ى كلدانییه‌كان هیوایشى خواست"ده‌نگدان بهمیكانزمێكى ئاشتییانه،وه‌رچه‌رخانێكى یه‌كلاكه‌ره‌وه بێت له‌عێراق ونموونهیهكیش بێت له‌سه‌ر ئاستى ناوچه‌كه".
كڵێسه‌ى كلدانییه‌كان داوایشى"لهدهنگدهرانى هۆشیار كرد هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ڕێره‌وى په‌رله‌مانتارانى پێشوو وپاڵێوراوانى ئێستا بكه‌ن،بۆ ئه‌وه‌ى فێڵیان لێنه‌كرێت له‌به‌ڵێن ودیارى،ونیشتمان بهقۆرخكار وگه‌نده‌ڵكاران نه‌فرۆشن،وده‌نگدانیان بهوشیارى وبهرپرسیارانه بێت بۆ ئه‌و كه‌سه‌ى باشتر خزمه‌تى وڵات وبه‌نده‌كان ده‌كات".
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد