شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى ورده‌كارى ته‌قینه‌وه‌ى ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو له‌ئه‌نبار ده‌خاته‌ڕوو

ئەمنی
  • 3-10-2021, 12:03
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،ورده‌كارى ته‌قینه‌وه‌ى ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو له‌ئه‌نبار خسته‌ڕوو.
    شانه‌ى ناوبراو له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"له‌میان به‌دواداچوونى مه‌یدانى وچڕكردنه‌وه‌ى ئه‌ركى هه‌واڵگیرى،هێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌پارێزگاى ئه‌نبار توانیان گه‌مارۆى ئۆتۆمبێلێك بده‌ن له‌شه‌قامى 100 لاوه‌كى له‌شارى ڕوومادى كه‌ شۆفێرێكی خۆكوژ لێیخوڕیوه‌". 
    وتیشى"هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ته‌قه‌یان لێى كردووه‌،ئه‌مه‌یش وایكرد تیرۆرسته‌كه‌ له‌نێو ئۆتۆمبێله‌كه‌ خۆى بته‌قێنێته‌وه‌،به‌بێ ئه‌وه‌ى هیچ زیانێكى گیانى وماددى هه‌بێت".
    فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى ئه‌نبار،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ى هه‌وڵى ته‌قاندنه‌وه‌ى ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو له‌نزیك یه‌كێك له‌فه‌رمانگه‌كانى پۆلیس ڕاگه‌یاند.