به‌غدا-اه‌ع
فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان،ئه‌مڕۆ شه‌ممه،جه‌ختیكرده‌وه له به‌جێگه‌یاندنى چوار ده‌ستكه‌وتى گرنگ له‌میان ناوه‌ندى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان،ڕوونیشیكرده‌وه هه‌ماهه‌نگى باڵاى ئه‌منى له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه هه‌یه بۆ به‌جێگه‌یاندنى ئاسایش له‌ناوچه‌كانى جێى بایه‌خى هاوبه‌شى ئه‌منى.
لیوا ته‌حسین خه‌فاجى وته‌بێژى فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"دروستكردنى ژووره هاوبه‌شه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان ڕۆڵى هه‌بوو له‌به‌جێگه‌یاندنى ده‌ستكه‌وتێكى زۆر،له‌نێویشیاندا دروستكردنى دوو لیواى هاوبه‌ش له‌ناوچه‌كانى بۆشایی ئه‌منى نێوان هێزه‌كانى ناوه‌ند وهه‌رێم كه‌تیایدا تیرۆرستانى داعش چالاكیان ده‌بێت".
ڕایشیگه‌یاند"ژووره هاوبه‌شه‌كان ڕێگه‌خۆشكه‌ر بوو بۆ دۆزینه‌وه‌ى ئاڵوگۆڕى زانیارییه‌كان وپه‌یوه‌ندى هاوبه‌ش وهه‌میشه‌یی بۆ پشتیوانیكردنى هاریكارییه‌كان دژى تیرۆرستان،هه‌روه‌ها پاڵنه‌ریش بوو بۆ هاریكارى وهه‌ماهه‌نگى له‌بوارى جموجۆڵى كه‌رته‌كان بۆ ڕێگریكردن له‌دزه‌كردن ونه‌هێشتنى تیرۆرستان وڕاوه‌دوونانیان ئه‌مه‌یش بووه هۆى دۆزینه‌وه‌ى هۆكارى گرنگ بۆ پته‌وكردنى ئاسایشى ئه‌و ناوچانه".
له‌دوانزه‌ى ئابى ڕابردوو،لیژنه‌ى سه‌ربازى باڵاى هه‌ماهه‌نگى نێوان حكومه‌تى فیدڕاڵى وحكومه‌تى هه‌رێم گه‌یشتن به‌ڕێككه‌وتنى ڕاگه‌یاند بۆ دروستكردنى 6 ناوه‌ندى هه‌ماهه‌نگى هاوبه‌ش.
فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر ئه‌میندارى گشتى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"ناوه‌نده‌كان ئه‌فسه‌رانى سوپا وپێشمه‌رگه له‌خۆ ده‌گرێت،دوو ناوه‌ندیان سه‌ره‌كیین،یه‌كه‌میان له‌به‌غدایه وئه‌وه‌ى تر له‌هه‌ولێر وچوار ناوه‌ندى تر له‌شاره‌كانى دیاله وخانه‌قین وكه‌ركوك ومه‌خموور ونه‌ینه‌وا-كسكه".