بهغدا-اهع
بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمار،ئەمڕۆ شەممە، هەڵبژاردنی داهاتوو مێژوییە و پێویستە رۆڵی ژن لە رووی سیاسی و هەڵبژاردنەوە بەهێز بکرێت بەو پێیەی کۆلەکەیەکی بنەڕەتییە لە گەشەپێدان و ئابووری وڵات.
نوسئنگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار لە راگەیەندراوێکدا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع) کەوتووە رایگەیاند:" سەرۆک بەرهەم لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە شاندێک کە پێکهاتبوو لە ژمارەیەک ژنانی چالاکوان و رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی لە تەواوی وڵات و دەربارەی هەڵبژاردنەکان و پێویستی هەڵبژاردنی بەرفراوانی خەڵک بە تایبەتی ژنان گفتوگۆکرا".
لە دیدارەکەدا سەرۆک بەرهەم رایگەیاند، ئەو هەڵبژاردنەی کە بڕیارە دوای چەند رۆژێکی تر ئەنجام بدرێت رووداوێکی مێژووی و وێستگەیەکی گرنگە بۆ وڵات، بۆیە پێویستە ببێتە ئامرازێک رووەو گۆڕانکاری ریشەیی و ھێنانەدی چاکسازی بنەڕەتی و چەسپاندنی دادپەروەری و ھێنانەئاراوەی حکومڕانی باش و ژیانێکی خۆشگوزەرانی شکۆمەندانە بۆ ھەموو ھاووڵاتییانی عێراق.
ھەر لە دیدارەکەدا سەرۆک کۆمار رایگەیاند، بەهێزکردنی پێگەی ژنان لە هەڵبژاردنەکاندا خاڵێکی گرنگ و جەوهەرییە، ھاوکات ئاماژەیکرد بەوەی کە ژمارەی دەنگدەران لە ژنان نیوەی دەنگدەران پێک دەهێنێت لە کۆی گشت دەنگدەران، هەروەها کاندیدە ژنەکان بۆ ئەم هەڵبژاردنە بریتیە لە %30 پاڵێوراوەکان بەبێ کۆتا کە ئەمەش ئاماژەیەکی گرنگە لەسەر سوربوونی ژنان بۆ بەشداری کارایان لە ھەڵبژاردنەکان، جەختیشیکردەوە لە پێویستی فەراهەمکردنی دەرفەتی بەشدارییەکی ئازاد لە هەڵبژاردنەکان بەرەو بژاردەیەکی باشتر.
لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا سەرۆک بەرهەم ئاماژەی بەوەشدا سیستەمی هەڵبژاردنی ئێستا رێگە دەدات بە ژنان کە ئامادەیی باشتریان هەبێت لە دامەزراوەکانی یاسادانان لە رێگەی کۆتاوە، سەرەڕای ئەوەی لەگەڵ چاوەڕوانی و پێشبینیەکانماندا نایەتەوە بۆ بەشداریەکی فراوانتر، ھەروەھا راشیگەیاند یاساکە پێشکەوتووە بە بەراورد لەگەڵ زۆرێک لە وڵاتانی دیکە، بۆیە هیوادارین کە لە خولەکانی هەڵبژاردنی داهاتوودا زیاتر بەرەو پێشتر ببرێت.
سەرۆک بەرهەم دووپاتیکردەوە کە دۆسێی ژنان لە کۆمەڵگەدا پێویستە و پەیوەندیدارە بە گەشەپێدان و ئابووری و ئارامی کۆمەڵایەتی، بۆیە بە بێ بەهێزکردنی رۆڵی ژنان نە ئابووری و نە پێشکەوتنیش بەدیدێت.
لە کۆتاییدا سەرۆک کۆمار ئاماژەشیکرد بۆ ئەوەی بە ئامانج گرتن و رێگریکردن لە پاڵێوراوانی ژنان جێگەی نیگەرانی و ئازار بەخش و نە خوازراوە، پێویستە کار بکرێت بۆ رێگریکردن لە دووبارە بونەوەی ئەو جۆرە کارانە.
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد