به‌غدا-اه‌ع
مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران،ئه‌مڕۆ شه‌ممه،6 ڕێنمایی بۆ هێزه ئه‌منییه‌كان له‌باره‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه ده‌ركرد.
كازمى،له‌وتارێكدا له‌میان كۆبوونه‌وه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانى كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كان ولیژنه‌ى باڵاى ئاسایش،كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)به‌دواداچوونى بۆ ده‌كات ڕایگه‌یاند"هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی 10ی تشرینی یەکەم سەرەتای قۆناغێکی نوێیە لەسیستەمی سیاسی عێراق و ئەركێکی سەخت دەکەوێتەسەر شانی هەموان بەمەبەستی گەرەنتیکردنی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد و پاراستنی ئاسایشی وڵات، بۆیە داوا لەهاوڵاتیان دەکەن بەگەرم و گوڕییەوە بەشداری دەنگدان بکەن و بەبێ گوێدان بەهیچ فشارێک ئەو لایەنە هەڵبژێرن کەدڵخوازیانە"وتیشى"هەفتەی داهاتو ئەركێکی سەخت دەکەوێتەسەر شانی هەموان بەمەبەستی گەرەنتیکردنی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد و پاراستنی ئاسایشی وڵات، هەروەها ئەم پرۆسەیەش لەکاتێکدایە وڵات لەپێشوتردا بەهۆی گەندەڵی و ساختەکارییەوە گەلیان توشی نائومێدی کردبو، بۆیە ئەم هەڵبژاردنە پێویستە گەرەنتی پاراستنی دەنگی دەنگدەران بکرێت.
ئاماژەی بەوەشکردوە، داوا لەهاوڵاتیان دەکەن ڕو لە بنەکانی دەنگدان بکەن و رۆڵی فەتواکەی مەرجەعیەتی باڵاش بەگرنگ دەزانن بۆ هاندانی هاوڵاتیان و بەشداربونیان لە هەڵبژاردنەکاندا لەپێناوی بونیادنانی داهاتو بۆ نەوەکان.
ئەوەشی خستەڕو، هەڵبژاردنەکەی هەفتەی داهاتو یەکەمین هەڵبژاردنە لەدوای ساڵی 2003ەوە کە سەرۆک وەزیران کاندیدی هەڵبژاردنەکان نیە، ئەوەش مانای وایە هیچ فشارێک لەسەر کۆمسیۆن بونی نیە، هەروەها سەرۆک وەزیران خۆی سەرپەرشتی ئاسایشی هەڵبژاردنەکان دەکات.
باسی لەوەشکردوە، رەتیدەکەنەوە هیچ کەس و لایەنێک فشار لەسەر هێزە ئەمنییەکان و هاوڵاتیان دروست بکات بۆ ئەوەی دەنگ بەلایەنێکی دیاریکراو بدەن، هەرلایەنێکیش پێشێلکاری بکات لەهەر پلەیەکدا بێت بەیاسا مامەڵەی لەگەڵدا دەکەن.
كازمى له‌كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه ژماره‌یه‌ك ڕێنمایی ده‌ركرد كه‌ئه‌مانه‌ن:
1-ده‌بێت هێزه ئه‌منییه‌كان هه‌ردوو ئه‌ركى ئه‌منى وهه‌واڵگیرى كارابكه‌ن،وڕێگرى بكه‌ن له‌كاریگه‌رییه‌كى هه‌ر لایه‌نێك بۆ سه‌ر ده‌نگده‌ران.
2-ڕه‌تكردنه‌وه‌ى قۆرخكردنى هێزه ئه‌منییه‌كان له‌هه‌ر لایه‌نێك سیاسییه‌وه،وبه‌توندى لێپرسینه‌وه ده‌كرێت له‌هه‌ر شێوازێكى قۆرخكارى،وده‌بێت هێزه‌كان ته‌واوى بێلایه‌نى خۆیان بپارێزن.
3-داخستنى ڕێگاكان له‌هه‌ر بازنه‌یه‌كى هه‌ڵبژاردن به‌هه‌موو جۆرێك وبه‌مه‌به‌ستى كاریگه‌ریكردنه سه‌ر ده‌نگده‌ران بۆ به‌رژه‌وه‌ندى هه‌ر لایه‌نێكى سیاسى قه‌ده‌غه‌یه.
4-هاریكاریكردن له‌گه‌ڵ كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان وسه‌رپه‌رشتیارانى نێوده‌وڵه‌تى وئاسانكردنى ئه‌ركه‌كانیان.
5-نابێت ئه‌فسه‌ران هیچ كاریگه‌رى بخه‌نه سه‌ر سه‌رباز وپله‌كان له‌كاتى ده‌نگدانیان بۆ به‌رژه‌وه‌ندى هه‌ر لایه‌نێكى سیاسى.
6-هه‌ر پێشێلكارییه‌ك تۆمار بكرێت بۆ كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌رزده‌كرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى به‌شێوه‌ى یاسایی سه‌ودا له‌گه‌ڵ بكرێت له‌هه‌ر سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه بێت.