به‌غدا-اه‌ع
مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیران،ئەمڕۆ شەممە، لەگەڵ ئەندامانی ئەنجومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان و لیژنەی باڵای ئاسایشی هەڵبژاردنەکان کۆبوەوە و دواین ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی 10ی ئەم مانگەیان تاوتوێ کردوە.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیران، لەراگەیەندراوێکدا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع) کەوتووە رایگەیاند:"مستەفا کازمی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە لەگەڵ سەرۆک و ئەندامانی ئەنجومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان و لیژنەی باڵای ئاسایشی هەڵبژاردنەکانی عێراق کۆبوەوە".
لەکۆبونەوەکەدا رێکارەکانی کۆمسیۆن بۆ هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی 10ی ئەم مانگە و دواین ئامادەکارییەکانی پرۆسەکە تاوتوێ دەکرێن، بڕیاریشە ئێوارەی ئەمڕۆ نوسینگەی سەرۆک وەزیران لەبارەی کۆبونەوەکە و راسپاردەکانی حکومەت و کۆمسیۆن راگەیەنراوێک بڵاوبکاتەوە.
لیژنه‌ى باڵاى ئه‌منى هه‌ڵبژاردنه‌كان،ئه‌مڕۆ شه‌ممه،ڕێوشوێنه‌كانى به‌په‌له‌ى تایبه‌ت له‌ڕۆژى ده‌نگدان ئاشكراكرد.
فه‌ریق ڕوكن عه‌بدولئه‌میر شممه‌رى سه‌رۆكى لیژنه‌ى ناوبراو له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ئاماده‌ى بوو ڕایگه‌یاند"لیژنه‌كه هه‌موو پلانه‌كانى تایبه‌ت به‌ده‌سته‌به‌ركردنى ڕۆژى ده‌نگدان ته‌واو كردووه وژماره‌یه‌ك ڕێوشوێنى ئه‌منى ئه‌نجامداوه وچه‌ند ڕێوشوێنى تر ئه‌نجامده‌دات بۆ دڵنیابوون له‌جێبه‌جێكردنى ته‌واوى پلانه‌كه ودیاریكردنى بۆشایی وبه‌ره‌وپێشچوونه ئه‌رێنییه‌كان"،وتیشى"مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران سه‌رپه‌رشتى ڕێوشوێنه‌كانى تایبه‌ت به‌ده‌سته‌به‌ركردنى هه‌ڵبژاردنه‌كان وبه‌دواداچوونى هه‌موو ورده‌كارییه‌كانى په‌یوه‌ست به‌پلانى ئه‌منى ده‌كات".
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد