په‌روه‌رده‌ى هه‌رێمى كورددستان شه‌ش ڕۆژ ده‌وام ڕاده‌گرێت

ناوخۆ
  • 2-10-2021, 09:50
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەهۆی بەڕێوەچونی هەڵبژاردنی پێشوەختی پەرلەمانی عێراق شەش رۆژ پشو رادەگەیەنێت و وەزیری پەروەدەش  رایگەیاند، دەوام لە 6ی مانگ رادەگیرێت و لە 12ی مانگ دەستپێدەکاتەوە.
    ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان  لەكۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا لەمیانی کردنەوەی قوتابخانەیەکی 18 پۆلی لە گەڕەکی گەلاوێژ لە شاری هەولێر، كه‌په‌یامنێرى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ئاماده‌ى بوو رایگەیاند،  "ئێمە لە وەزارەتی پەروەردە بڕیارماندابو هاوئاهەنگییەکی تەواو لەگەڵ کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراقی فیدراڵ بکەین، بۆ ئەو مەبەستەش پێشبینی ئەوەمان دەکرد 3 رۆژیان پێویست بێت بۆ ئەوەی ناوەندەکانی خوێندنیان پێ بدەین، بەڵام وادیارە کۆمیسیۆنی باڵا داوای کاتێکی زیاتر دەکات".
    ئاماژەی بەوەشکرد، "کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان داوای کردوە کە چەند رۆژێک زیاتر قوتابخانەکانیان پێ بسپیرین بۆ رۆژانی دەنگدان، ئەمڕۆ فەرمانێکی وەزای لەوبارەوە دەردەچێت، لە رۆژی 6ی ئەم مانگە پشوی فەرمی دەبێت تا 11ی مانگ و رۆژی 12ی مانگ دەوام دەستپێدەکاتەوە".