به‌غدا-اه‌ع
فه‌ریق ڕوكن ئه‌حمه‌د سه‌لیم فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌غدا،ئه‌مڕۆ شه‌ممه،پلانى ئه‌منى بۆ ده‌سته‌به‌ركردنى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌هه‌ردوو به‌ره‌ى كه‌رخ وڕهسافه ئاشكراكرد،دووپاتیشیكرده‌وه هه‌موو ناوه‌نده‌كانى ده‌نگدان ده‌سته‌به‌ركراوه.
سه‌لیم له‌لێدوانێك بۆ كه‌ناڵى عێراقیه كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)به‌دواداچوونى بۆ كردووه،ڕایگه‌یاند"پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌هه‌موو قۆناغه‌كانى له‌هه‌ردوو به‌ره‌ى كه‌رخ وڕهسافه ده‌سته‌به‌ركراوه،كهلهبهرهى ڕه‌سافه 10 بازنه‌ى هه‌ڵبژاردن هه‌ن وله‌به‌ره‌ى كه‌رخیش 7 بازنه‌ى هه‌ڵبژاردنه".
وتیشى"نزیكه‌ى 2000 ناوه‌ندى هه‌ڵبژاردن هه‌ن،هه‌موویان له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌غدا وكهرتهكانى ده‌سته‌به‌ركراون"،ئاماژه‌یشیدا"قۆناغى ئاماده‌كارییه‌كان لهكۆتاییدایه"،دووپاتیشیكرده‌وه"كه‌رته ئه‌منییه‌كان له‌ئاماده‌باشیدا ده‌بن،بۆ ده‌سته‌به‌ركردنى ڕێگاكانى گواستنه‌وه وپاراستنى سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كان لهتهقهكردنى ڕاسته‌وخۆ وناڕاسته‌وخۆ".
پێشووتریش فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان،دووپاتیكرده‌وه،هێزه ئه‌منییه‌كان له‌حاڵه‌تى ته‌واوى ئاماده‌باشیدان بۆ جێبه‌جێكردنى پلانى ئه‌منى تایبه‌ت بهههڵبژاردنهكانى په‌رله‌مان،وجهختیشیكردهوه ڕێگه‌نادات به‌هیچ په‌لامار وفشارێك بۆ سه‌ر هاوڵاتیان له‌ناوه‌نده‌كانى هه‌ڵبژاردن.