بلاسخارت:نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان هه‌موو جۆره‌ پشتیوانییه‌ك پێشكه‌ش ده‌كات بۆ سه‌رخستنى هه‌ڵبژاردنه‌كانى تشرین

سیاسی
  • 2-10-2021, 11:04
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    جینین هینیس بلاسخارت نوێنه‌رى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌ نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان هه‌موو جۆره‌ پتشیوانییه‌ك دابین ده‌كات بۆ سه‌رخستنى هه‌ڵبژاردنه‌كان تشرین.
    بلاسخارت له‌میان كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانى له‌پارێزگاى زیقار كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ئاماده‌ى بوو ڕایگه‌یاند"نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ڕێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى وهاوڵاتیان به‌رده‌وامه‌ له‌زانینى كاریگه‌رى ڕووداوه‌كانى ناسڕییه‌ له‌سه‌ر به‌شداریكردنیان له‌هه‌ڵبژاردنه‌كان"،وتیشى"نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان چاودێرانى نێوده‌وڵه‌تى له‌ناوه‌نده‌كانى ده‌نگدان بڵاوده‌كاته‌وه‌ بۆ به‌شداریكردن له‌سه‌رخستنى هه‌ڵبژاردنه‌كان".
    ئاماژه‌یشیدا"ده‌نگى هاوڵاتیان بیستراو ده‌بێت وئه‌ركێكى گه‌وره‌یان له‌سه‌ره‌ ئه‌ویش به‌شداریكردنه‌ له‌پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان".