به‌غدا-اه‌ع
مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،دووپاتیكرده‌وه چەند ڕۆژێکمان ماوە بۆ هەڵبژاردنی باشتر و دەستپاکتر بۆ نوێنەرایەتیکردنی گەله‌كه‌مان.
كازمى له‌توتێكدا له‌سه‌ر توێته‌ر كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)به‌دواداچوونى بۆ كردووه،ڕایگه‌یاند"ئه‌مڕۆ دووەم ساڵیادی خۆپیشاندانەکانی تشرینە کە داوای دەوڵەت و چاکسازی دەکرد و دژی گەندەڵی بوو".
وتیشى"لەمڕۆوە نزیک دەبینەوە لە بەشداریی هەڵبژاردن کە یەکێک بوو لە داواکارییە بنەڕەتییەکانی تشرین لەپێناو ئایندەیەکی باشتر بۆ نیشتمانه‌كه‌مان، چەند ڕۆژێکمان ماوە بۆ هەڵبژاردنی باشتر و دەستپاکتر بۆ نوێنەرایەتیکردنی گەله‌كه‌مان".
كازمى ڕایشیگه‌یاند"نه‌مرى بۆ شه‌هیدانى عێراق".
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد