به‌غدا-اه‌ع
دكتۆر حسێن هینداوى ڕاوێژكارى سه‌رۆك وه‌زیران بۆ كاروبارى هه‌ڵبژاردنه‌كان،ئه‌مڕۆ هه‌ینى دووپاتیكرده‌وه،بێده‌نگى هه‌ڵبژاردن ته‌نها ڕۆژێك پێش ده‌ستپێكردنى پرۆسه‌ى ده‌نگدان له‌هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌ستپێده‌كات نه‌ك پێش ئه‌و واده‌یه.
هینداوى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕوونیكرده‌وه"پاڵێوراوه‌كان مافیان هه‌یه له‌هه‌ڵمه‌ته‌كانى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن به‌رده‌وام بن تاوه‌كو 24 كاتژمێر پێش واده‌ى ده‌ستپێكردنى هه‌ڵبژاردنه‌كان،واته بێده‌نگى هه‌ڵبژاردن كاتژمێر شه‌شى به‌یانى ڕۆژى شه‌ممه به‌روارى9/10/2021 ده‌ستپێده‌كات"،ئاماژه‌یشیدا"ئه‌م دیاریكردنه هاوته‌ریبه له‌گه‌ڵ بنه‌ماكانى مادده‌ى(22) له‌یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان ژماره(9)ى ساڵى 2020".
ئاماژه‌یشیدا"كۆمسیۆن ڕێوشوێنى یاسایی پێویست ده‌گرێته‌به‌ر دژى هه‌ر كه‌سێك مه‌رجه‌كانى هه‌ڵمه‌تى هه‌ڵبژاردنه‌كان پێشێل بكات وپابه‌ند یاساى وڕێساكانى نابێت"،جه‌ختیشیكرده‌وه له‌پێویستى پابه‌ندبوون به‌بڕگه‌كانى په‌یماننامه‌ى ڕه‌فتارى هه‌ڵبژاردن له‌باره‌ى ڕێساكان كه‌پێویسته سه‌ركرده‌ى پارته سیاسییه‌كانى عێراق پابه‌ندى بن له‌هه‌ڵبژاردنه‌كان".
پێشووتریش حسێن هینداوی ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری هەڵبژاردنەکان،دوێنێ پێنجشەممە،پێشبینی بەرزبوونەوەی ڕێژەی بەشداریکردن لەهەڵبژاردنەکانی داهاتوو کرد،ئاماژەیشی بەوەدا بانگەوازەکەی مەرجەعیەتی باڵای ئاینی بۆ بەشداریکردن لەهەڵبژاردنەکان جەختکردنەوەیە لەگرنگی پاراستنی سیستەمی دیموکراسی.
هینداوی بەئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع)ڕایگەیاند" پێشبینییەکانمان ئاماژە بەبەرزبوونەوەی ڕێژەی بەشداریکردن لەهەڵبژاردنەکانی داهاتوو دەکەن"،ڕوونیشیکردەوە"کۆمسیۆن بەپەرۆشە بۆ گرتنەبەری هەموو ڕێوشوێنەکان بۆ مسۆگەرکردنی ڕێگەدان بەهەموو دەنگدەران تاوەکو بەشدارییەکی فراوان لەپرۆسەی هەڵبژاردنەکان بکەن".
هینداوی ستایشی"ڕاگەیەندراوەکەی مەرجەعیەتی باڵای ئاینی کرد بەبانگهێشت وهاندانی دەنگدەرانی ڕێگەپێدراوی دەنگدان بۆ بەشدارییەکی وشیاری وبەرپرسیارانە لەهەڵبژاردنەکانی دەی مانگی داهاتوو"،ئاماژەی بەوەدا"ئەم بانگەوازە جەختکردنەوەیە لەسەر گرنگی تایبەتی ئەم هەڵبژاردنە لەپاراستنی سیستەمی دیموکراسی ومافی عێراقییەکان بەنوێنەرایەتییەکی پەرلەمانی کەبەکرداری گوزارشت لەخواستیان بکات بەژیانێکی شکۆمەندانە بەرژەوەندییە نیشتمانییە باڵاکانی وڵات بپارێزێت".
هینداوی ستایشی"بانگەوازەکەی مەرجەعیەت بۆ دەنگدەرانی عێراقی کرد بەوەی ڕێز لەبەهای دەنگەکان وڕۆڵی گرنگیان بگرن"،هەروەها جەختکردنەوەکەیشی بەوەی"بەهیچ شێوەیەک پاڵپشتی لە هیچ پاڵێوراو یاخود لیستێک هەڵبژاردن ناکات،ودەبێت دەنگدەران تەنها کەسی چاک ودەستپاک هەڵبژێرن کەبەپەرۆشە لەسەر سەروەری وئاسایش وگەشەسەندنی عێراق بەرزنرخاند".
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد