بهدواداچون-اهع
نووسینگەی داواکاری گشتیی ئەڵمانیا ئاشکرایکرد، لایەنە ئەمنییەکانی وڵاتەکەی كەسێكی تورکیان لە هۆتێلێکی شاری دۆسڵدۆرفی ئەڵمانیا دەستگیرکردووە بەگومانی سیخوڕیکردن بەسەر لایەنگرانی فەتحوڵڵا گویلەنەوە.
ئاژانسی فرانس پرێس لەزاری نووسینگەی داواکاری گشتیی ئەڵمانیاوە بڵاویکردووەتەوە، ئەو کەسە لە 17ی ئەیلولەوە دەستگیرکراوە، تائێستا لەژێر لێکۆڵینەوەدایە.
وبەگومانی سیخوڕیکردن لەسەر لایەنگرانی فەتحوڵڵا گویلەن و هەڵگرتنی چەک و پێشێلکردنی یاساکان دەستگیرکراوە.