وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان:كوژرانى 8 تیرۆرست له‌ كه‌ركوك

ئەمنی
  • 1-10-2021, 17:17
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كان لیوا یەحیا ڕەسوڵ،ئه‌مڕۆ هەینی ڕایگەیاند، لە پارێزگای کەرکوک هەشت تیرۆریست کوژراون.
    ڕه‌سوڵ لە ڕاگەیەندراوێکدا کە ده‌ستى ئاژانسی هەواڵی عێراقى (اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:"له‌سه‌ر فه‌رمانى  فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان ، ده‌زگاى دژه‌ تیرۆر به‌رده‌وامه‌ له‌ ئۆپراسیۆنه‌كانى بۆ راوه‌دۆنانى پاشماوه‌كانى داعش له‌سه‌رم پارێزگا عێراقیه‌كان ،دواى ئه‌وه‌ى ده‌زگاكه‌ مانگى رابردوو مه‌فره‌زه‌یه‌كى تیرۆرستى داعشى به‌ته‌واوه‌تى له‌ناوبرد".
    وتیشی:"بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە پشتیوانی فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای عێراق، قارەمانەکانمان توانیان (8) تیرۆریست لە پارێزگای کەرکوک بکوژن، دوای ئەوەی یەکە هەواڵگرییەکانی ئەو ده‌زگایه‌ توانیان چاودێری ڕێرەوی ئەو تیرۆریستانە بکەن و زانیاری پێویست لەسەر كۆ بكه‌نه‌وه‌".
    ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد"دەزگای دژەتیرۆر هێزی پارێزه‌رى وڵاتەوە ئۆپەراسیۆنەکانیان هەمیشە شاهیدی سەرکەوتنە حەتمیەکانیانن لە ئەنجامی کاری وریا و هاوئاهەنگییەکی زۆر لەگەڵ باقی دەزگا ئەمنییەکاندا".