به‌غدا-اه‌ع
وەزارەتی نەوت،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،داهات و بڕی فرۆشتنی نەوتی لە مانگی ئەیلولدا بڵاوکردەوە.
له راگه‌یه‌ندراوێكى وه‌زاره‌تى ناوبراو كه ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه رایگه‌یاند:"بەپێی ئامارە سه‌ره‌تاییه‌كان بەپشتبەستن بە داتاکانی کۆمپانیای سۆمۆ بڕی فرۆشتنی نەوت لە مانگی ئەیلولدا 92 ملیۆن و 422 هەزار و 485 بەرمیل بووە".
ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد"کۆی داهاتی فرۆشتنی نەوت لە مانگی ئەیلولدا گەیشتووەتە شەش ملیار و 711 ملیۆن و حەوت هەزار دۆلار،بڕی نەوتی فرۆشراو لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق 89 ملیۆن و 224 هەزار 274 بەرمیل بووە".
به‌پێى راگه‌یه‌ندراوه‌كه باس له‌وه‌كرا"بڕی نەوتی فرۆشراو لە کێڵگە نەوتییەکانی کەرکوک لە ڕێژەی بەندەری جیهانەوە گەیشتووەتە دوو ملیۆن و 922 هەزار و 857 بەرمیل نەوت".
بەپێی ئامارەکەی وەزارەتی نەوت، تێکرای نەوتی هەناردەکراوی ڕۆژانەی عێراق سێ ملیۆن و 81 هەزار بەرمیل بووە، هەروەها تێکڕای نرخی هەر بەرمیلێک بە 72.612 دۆلار دانراوە.