به‌غدا-اه‌ع
لیژنه‌ی باڵای ئه‌منی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئاشكرای كرد، ڕۆژی 10ی مانگ كه ڕۆژی هه‌ڵبژاردنی گشتیی په‌رله‌مانی عێراقه، ده‌بێته پشووی فه‌رمی له سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق.
عه‌مید غالب ئه‌لعه‌تییه وته‌بێژی لیژنه‌ی باڵای ئه‌منی هه‌ڵبژاردنه‌كان،به ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) ڕایگه‌یاند:"ڕۆژی هه‌ڵبژاردنی گشتی كه ده‌كاته 10ی ئه‌م مانگه، پشووی فه‌رمییه له هه‌موو پارێزگاكانی عێراق".
جه‌ختیشی كرده‌وه "كه له سبه‌ی شه‌مووه‌وه سه‌رجه‌م هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق ده‌كه‌ونه باری ئاماده‌باشی و ئینزاره‌وه تا ئه‌و ڕۆژه‌ی فه‌رمانده‌یی هێزه هاوبه‌شه‌كان دوای ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان كۆتایی به ئینزاره‌كه دێنێ".
ڕاشیگه‌یاند "كه سه‌رجه‌م ئاماده‌كارییه‌كانیان بۆ ئه‌نجامدانی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ته‌واو كردووه تا پڕۆسه‌كه له كه‌شێكی ئارام و ئازاد به‌ڕێوه‌بچێ، هه‌روه‌ها هێزه ئه‌منییه‌كان هاووڵاتیانی ده‌نگده‌ر و سه‌رجه‌م بنكه و سندووق و كۆگاكانی هه‌ڵبژاردنه‌كانیش ده‌پارێزن".
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد