عێراق ڕوو لەدادگای نێودەوڵەتی دەکات بۆ گەڕانەوەی ئاسەوارە عێراقیە بەقاچاغ براوەکان

ناوخۆ
  • 30-09-2021, 19:30
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    لەیس مەجید حسێن سەرۆکی دەستەی گشتی شوێنەوار وکەلەپوور لەوەزارەتی ڕۆشنبیری،ئەمڕۆ پێنجشەممە،جەختیکردەوە لەوەی دەستەی ناوبراو دەیەوێت پەنا بباتە بەردەم دادگای نێودەوڵەتی بۆ گەڕاندنەوەی پارچەی شوێنەوارییە دزەپێکراوەکانی عێراق،هەروەها پلانێکی گەورەی چاوەڕوانکراو ئاشکراکرد بۆ دووبارە زیندووکردنەوەی شاری شوێنەواری ئوور وبەستنەوەی بەپێگەکانی دیکە.
    حسێن،بەئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع)ڕایگەیاند"هاریکارییەکی گەورە هەیە لەزۆربەی وڵاتانی جیهان بۆ کارکردن لەگەڵ دەستەی گشتی شوێنەوار ووەزارەتی دەرەوەی عێراق بۆ گەڕاندنەوەی شوناسی شارستانی کەبەشێوەیەکی ناڕەوا دزەیپێکراوە لەڕێگای هەڵدانی هەڕەمەکی".
    وتیشی"چەندین وڵات ئامادەیی گەورەی خۆیان پیشاندا بۆ گەڕاندنەوەی ئەم پارچانە هەروەها ژمارەیەک دۆسییە هەن لەدادگاکان لەسەر هەندێک وڵاتی کەمتەرخەم لەپرسی گەڕاندنەوەی هەندێک لەو پارچانە"،دووپاتیشیکردەوە"دەستەکە دەیەویت تا دوا پارچەی شوێنەواری لەدەرەوەی عێراق بگەڕێنێتەوە".
    ڕایشیگەیاند"دەستەکە ڕێگای یاسایی گرتۆتەبەر چونکە یاسایەکی نێودەوڵەتی هەیە کەلوپەلی دزەپێکراو وبەقاچاخبراوی عێراق دەپارێزێت بۆیە بۆ مەبەستە پەنا دەبرێتە بەردەم دادگای نێودەوڵەتی"،ئاماژەیشیدا"هەندێک ڕێکخراوی نێودەوڵەتی هەن وەک ئینتەرپۆل بەشێوەیەکی زۆر یارمەتی عێراق دەدات بۆ بەدواداچوونی ئەم کەیسانە وهاندانی وڵاتان بۆ گەڕاندنەوەی شوناسی شارستانی بەشێوەیەکی دروست ویاسایی