بهغدا-اهع
حسێن هینداوی ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری هەڵبژاردنەکان،ئەمڕۆ پێنجشەممە،پێشبینی بەرزبوونەوەی ڕێژەی بەشداریکردن لەهەڵبژاردنەکانی داهاتوو کرد،ئاماژەیشی بەوەدا بانگەوازەکەی مەرجەعیەتی باڵای ئاینی بۆ بەشداریکردن لەهەڵبژاردنەکان جەختکردنەوەیە لەگرنگی پاراستنی سیستەمی دیموکراسی.
هینداوی بەئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع)ڕایگەیاند" پێشبینییەکانمان ئاماژە بەبەرزبوونەوەی ڕێژەی بەشداریکردن لەهەڵبژاردنەکانی داهاتوو دەکەن"،ڕوونیشیکردەوە"کۆمسیۆن بەپەرۆشە بۆ گرتنەبەری هەموو ڕێوشوێنەکان بۆ مسۆگەرکردنی ڕێگەدان بەهەموو دەنگدەران تاوەکو بەشدارییەکی فراوان لەپرۆسەی هەڵبژاردنەکان بکەن".
هینداوی ستایشی"ڕاگەیەندراوەکەی مەرجەعیەتی باڵای ئاینی کرد بەبانگهێشت وهاندانی دەنگدەرانی ڕێگەپێدراوی دەنگدان بۆ بەشدارییەکی وشیاری وبەرپرسیارانە لەهەڵبژاردنەکانی دەی مانگی داهاتوو"،ئاماژەی بەوەدا"ئەم بانگەوازە جەختکردنەوەیە لەسەر گرنگی تایبەتی ئەم هەڵبژاردنە لەپاراستنی سیستەمی دیموکراسی ومافی عێراقییەکان بەنوێنەرایەتییەکی پەرلەمانی کەبەکرداری گوزارشت لەخواستیان بکات بەژیانێکی شکۆمەندانە بەرژەوەندییە نیشتمانییە باڵاکانی وڵات بپارێزێت".
هینداوی ستایشی"بانگەوازەکەی مەرجەعیەت بۆ دەنگدەرانی عێراقی کرد بەوەی ڕێز لەبەهای دەنگەکان وڕۆڵی گرنگیان بگرن"،هەروەها جەختکردنەوەکەیشی بەوەی"بەهیچ شێوەیەک پاڵپشتی لە هیچ پاڵێوراو یاخود لیستێک هەڵبژاردن ناکات،ودەبێت دەنگدەران تەنها کەسی چاک ودەستپاک هەڵبژێرن کەبەپەرۆشە لەسەر سەروەری وئاسایش وگەشەسەندنی عێراق بەرزنرخاند".
وتیشی"مەرجەعیەت جەختیکردەوە لەپێویستی مسۆگەرکردنی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان لەکەشێکی ئارام دوور لەلێکەوتی لاوەکی پارە یان چەکی نایاسایی یان دەستێوەردانی دەرەکی".