بهغدا-اهع
خالید بەتال نەجم وەزیری پلاندانان،ئەمڕۆ پێنجشەممە،گرنگترین بڕیاڕەکانی دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران،کەبەسەرۆکایەتی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران سازکرا ڕاگەیاند.
نەجم،لەمیان کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لەدوای دانیشتنی ئەنجومەنی وەزیران،کەئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع)بەدواداچوونی بۆ کردووە ڕایگەیاند"ئەنجومەنی وەزیران ستایشی ڕاگەیەندراوە ژیرانەکەی مەرجەعیەت لەبارەی هەڵبژاردنەکان وحکومەتی داهاتوو کردووە"،دووپاتیشیکردەوە"حکومەت بەئەرکی خۆی هەستاوە بەئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان لەوادەی دیاریکراو بەپێی پێوەرە نێودەوڵەتییەکان".
وتیشی"حکومەت ڕێوشوێنی گونجاوی گرتۆتەبەر لەبارەی بەکارهێنانی داهاتەکانی دەوڵەت بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن"،ئاماژەیشیدا"بووژاندنەوەی ڕەوشی خزمەتگوزاری وئابووری دەکەوێتە ئەستۆی حکومەتی داهاتوو".
لەبارەی بڕیارەکانی ئەمڕۆی ئەنجومەنی ئەنجومەنەکە دووپاتیکردەوە"ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا بەدواخستنی جێبەجێکردنی بڕیاری بەکارهێنانی کارتی کوتانی نێودەوڵەتی بۆ تشرینی یەکەمی داهاتوو"،ڕوونیشیکردەوە"ڕێژەی کوتانی ڤاکسین گەیشتۆتە لەسەدا20 وزیاتر لە11ملیۆن ژەمە ڤاکسینمان وەرگرتووە".
ئاماژەیشیدا"ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا بەتەرخانکردنی ژمارەیەک زەوی لەدەوروبەری مەزارگای کازمی پیرۆز بەمەبەستی فراوانکردنی مەزارگاکە"،وتیشی"ئەنجومەنی وەزیران وەزارەتی تەندروستی سەرپشککرد بۆ هاوردەکردنی ئامێری تایبەت بەئاشکراکردنی نەخۆشییەکانی شێرپەنجە".
جێی باسه مستەفا کازمی سەرۆکوەزیران،ئەمرۆ پێنجشەممە،رایگەیاند، کە خۆی چاودێری ئاسایشی هەڵبژاردن دەکات و رێگە بە هیچ دەستدرێژییەک نادات کە کاریگەری لەسەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان و ئەنجامەکانیان هەبێت.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیران له راگهیهندراوێكدا كه دهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع) كهوتووه رایگهیاند:كازمى وتویهتى"من خۆم چاودێری ئاسایشی هەڵبژاردن دەکەم و رێگە بە هیچ دەستدرێژییەک نادەم کە کاریگەری لەسەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان و ئەنجامەکانیان هەبێت".
هاوکات ئەوەشی راگەیاند"هەڵوێستی بەڕێز سیستانی لە پشتیوانی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکاندا، هاندەرێکی سەرەکیە بۆ سەرکەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردنەکان و سوپاس و پێزانینی خۆمان دەردەبڕین بۆ ئەو رۆڵە مێژووییەی کە شکۆی خۆی لە پاراستنی وڵات دەرخست".
شایەنی باسە بەپێی وتەی کازمی لێژنەیەیان پێکهێناوە بۆ چاودێریکردنی کاندید و حیبەکان، وتیشی، "هەر حاڵەتێکی سەرپێچی بەدیبکرێت راستەوخۆ راپێچی دادگا و کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان دەکرێت".
ئاماژهى بهوهكرد"سەركەوتووبوون لە تێپەڕاندنی زۆرێک لە تەنگژەكان، لەوانە، دارایی، و تەندروستی، و ئابووری، و ئەمنی، هەوڵەكانی پەلكێشكردنی عیراق بۆ ململانێی نێودەوڵەتی".
كازمی لە لە دانیشتنی ئەنجومەنی وەزیران راشیگەیاند"لایەنە پەیوەندیدارەكانمان راسپارد بە لێبوردنی گشتی بۆ نەوجوانان و ژنان، جگە لەوانەی دۆسێكانی، تیرۆر، گەندەڵی، بەكارهێنانی سامانی گشتییان هەیە".