سەرۆک کۆمار: هەڵبژاردنەکانی تشرین نوێنەرایەتی خاڵێکی وەرچەرخان ده‌كات و زەمینە خۆش دەکات بۆ پێداچوونەوەی سیستمی حکومەت

سیاسی
  • 30-09-2021, 10:50
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    بەرهەم ساڵح سەرۆک كۆمار،ئه‌مڕۆ پێنجشەممە رایگه‌یاند هەڵبژاردنەکانی تشرین نوێنەرایەتی وەرچەرخانێک دەکات و زەمینە خۆش دەکات بۆ پێداچوونەوە به‌ بەسیستمی حکومەت و هاوکات ئاماژەی بەوەدا کە بەکارهێنانی پارەی سیاسی زۆرە، داواشی لەڕێکخراوەکانی ڕاگەیاندن کرد هاوڵاتیان هان بده‌ن بەشداریکردن لەهەڵبژاردنەکان.
    سه‌رۆك به‌رهه‌م له‌ چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ژمارەیەک لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن، کە ئاژانسی هەواڵی عێراقى (اه‌ع)ی له‌ نێوانیان بوو رایگه‌یاند:"پرسیار هەیە لەسەر هەڵبژاردن و جیاوازیەکانیان لە وانه‌ى پێشوو ".
    وتیشی:"کارمان کردووە بۆ ئامادەکردنی پێداویستیه‌كانى هەڵبژاردن، عێراق بە هەلومەرجی سەختدا تێپەڕیوە و هەمووان لە پێویستی چاکسازی تێدەگەن و سیستەمی ئێستا ناتوانێت ژیانێکی ئازاد و شکۆمەندانە بۆ عێراقییەکان دابین بکات".
    ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد"هەڵبژاردنەکانی ئۆکتۆبەر نوێنەرایەتی خاڵێکی وەرچەرخانی عێراق دەکات و دەبێتە ڕووداوێکی ورد و زەمینە خۆش دەکات بۆ پێداچوونەوەی سیستمی حکومەت"،وتیشی:"هەڵبژاردنەکانی تشرینی یەکەم مەرجی ئاسانتریان هەیە لە هەڵبژاردنی پێشوو".
    باسى له‌وه‌كرد"بەکارهێنانێکی زۆر هەیە بۆ پارەی سیاسی" داوا لە ڕێکخراوە میدیاییەکان دەکات کە لەسەر ئاستی ڕووداوەکە کار بکەن و هانی هاوڵاتیان بده‌ن بۆ بەشداریکردن  لە هەڵبژاردنەکاندا".
    وتیشی:"دەسەڵاتی چوارەم ڕۆڵێکی گرنگی هەیە بۆ جێگیرکردنی پێشێلکارییەکان".