بهغدا-اهع
فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان،ئەمڕۆ پێنجشەممە،دووپاتیکردەوە هێزە ئەمنییەکان خراونەتە ئامادەباشی تەواو بۆ جێبەجێکردنی پلانی ئەمنی تایبەت بەهەڵبژاردنی نوێنەرایەتی،هەروەها جەختیشیکردەوە لەوەی ڕێگەنادات بەهیچ پەلامار وفشارێک بۆ سەر هاوڵاتیان لەناوەندەکانی دەنگداندا،لەهەمان کاتیشدا ئاماژەیشی بەبەردەوامی ئۆپراسیۆنە ئەمنییەکان لەباکووری بەغدا دا.
لیوا تەحسین خەفاجی وتەبێژی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان لەلێدوانێک بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع)،ولەچوارچێوەی وتەکانی سەرەتا لەسەر ئۆپراسیۆنەکان لەباکووری بەغدا،ڕایگەیاند"هێزە ئەمنییەکان لەمیان ئۆپراسیۆنەکانی لەشارۆچکەی تاڕمییەی باکووری بەغدا ئەرکێکی جۆری وئەمنی وهەواڵگیری گرنگ پێکاوە بەوەی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی زانیاری ئەمنی بەدەستهێناوە لەبارەی بوونی تیرۆرستانی داعش لەهەندێک ناوچەی شارۆچکەکە"،وتیشی"ئۆپراسیۆنەکان لەتاڕمییە بەردەوام دەبن".
ڕایشیگەیاند"هێزە ئەمنییەکان دوو خۆکووژیان کووشتوە کەدەیانویست خۆیان لەبەغدا یان ناوچەکانی دەوروپشتی بتەقێننەوە،وپرۆسە کووشتنیان دوای بەدەستهێنانی زانیاری ئەمنی لەئاکامی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکان لەتاڕمییە جێبەجێکرا"،ئاماژەیشیدا"ئاژانسی لێکۆڵینەوەکان لەهەواڵگیری سەر بەوەزارەتی ناوخۆ توانی دزەبکاتە نێو ڕیزەکانی تیرۆرستانی داعش لەڕێگای سەرچاوەکانییەوە وزانیاری گرنگ بەدەستبهێنێت لەبارەی سەرچاوەی پارەدارکردن وکردەوە تیرۆرستییەکان،لەپاڵ زانینی ڕێگاکانی گواستنەوە وسەرچاوەی دابینکردنی کەلوپەل وتواناکان ووادە وکاتی گواستنەوەیان".
ئاماژەیشیدا"زانیارییەکان ڕادەستی فەرماندەیی هێزی ئاسمانی کران ولەسەر ڕۆشناییان گوورزی ئاسمانی وەشێندران وتونرا لەچوارچێوەیدا 15 تیرۆرست لەچیاکانی حەمرین بکووژرێن".
لەبارەی هەڵبژاردنەکان وپلانی ئەمنی تایبەتی پرۆسەکە خەفاجی وتی"پلانی ئەمنی تایبەت بەهەڵبژاردنەکان هەموو پارێزگاکانی گرتۆتەوە وهەموویانیش ئامادەن"،دووپاتیشیکردەوە"بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەر ئاڵنگاری وپێشێلکارییەک ڕەنگە ڕووبدات پەرچەکرداری هێزە ئەمنییەکان ئامادەیە".
وتیشی"هێزه ئەمنییەکان بەهەموو ناو وناونیشانەکانیەوە لەتەواوی ئامادەباشیدان"،ڕوونیشیکردەوە"ٚ ئامادەن بۆ جێبەجێکردنی پلانەکە وڕێگاش نادەن هیچ پێشێلکارییەکی ئەمنی یان پەلاماری ناوەندەکانی دەنگدان ڕووبدات،لەگەڵ ئەوەشدا ڕێگا نادات فشار بخرێتە سەر هاوڵاتیان یاخود پەلامار بدرێن لەکاتی هەڵبژاردنەکان".
دووپاتیشیکردەوە"هێزه ئەمنیەکان پیشەییانە وبەلێهاتوویی لەگەڵ پلانە ئەمنییەکە سەودا دەکەن،وڕێگە نادات هیچ هەڕەشەیەک بۆ سەر ئاسایش وسەلامەتی هاوڵاتیان هەبێت".
عامری سهردانی ناوچهی سنووری قائیم دهكات