دیالە – ا ه ع لیژنەی گەڕانەوەی ئاوارەكان لەپارێزگای دیالە، ئەمرۆ پێنج شەممە، رایگەیاند: 350 خێزانی ئاوارە گەڕاونەتەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان لەناحیەی جەبارەی خۆرهەڵاتی پارێزگای دیالە. لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، لیژنەی گەڕانەوەی ئاوارەكان دەڵێت: 350 خێزانی ئاوارە گەڕاونەتەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان لەگوندەكانی سەر بە ناحیەی جەبارەی باكوری خۆرهەڵاتی بەعقوبە، دوای گەڕانەوەی ئەمن و ئاسایش بۆ ناوچەكە و دەستەبەركردنی خزمەتگوزارییە سەرەكییەكان، دەشڵێت گەڕانەوەی ئەو ئاوارانە بە هاماهەنگیی بووە لەگەڵ فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی دیالە.
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات
وەزیری بەرگری سەربازگەی تاجی بەسەردەكاتەوە