بهدواداچون-اهع
وەزارەتی حەج و عەمرەی سعودییە ڕایدهگهیهنێت، لەمەودوا ئەو کەسانەی تەمەنیان لە 70 ساڵ زیاترە دەتوانن عەمرە ئەنجامبدەن، بەڵام بەمەرجی وەرگرتنی ڤاکسین.
رۆژنامهى عوکازی سعودییە لە چەند چاوگێک لە وەزارەتی حەج و عەمرەی ئەو وڵاتەوە بڵاویکردەوە، هەر کەسێک تەمەنی لە 70 ساڵ تێپەڕیبێت و دوو ژەم ڤاکسینی دژە کۆرۆنای وەرگرتبێت رێگەیان پێدەدرێت عەمرە ئەنجام بدەن.
بەگوێرەی رۆژنامەکە، دەسەڵاتدارانی سعودییە پێشتر رێگەیاندا بە ئەنجامدانی نوێژی بەکۆمەڵ و بەجێگەیاندنی عەمرە بۆ ئەو کەسانەی تەمەنیان لەنێوان 12 بۆ 18 ساڵ و ئەو هاوڵاتییانەی تەمەنیان گەیشتووەتە 70 ساڵ، بەڵام بەمەرجی ئەوەی دوو ژەم ڤاکسینی دژە کۆرۆنایان وەرگرتبێت.
وەزارەتی حەج و عەمرەی سعودییە پێشتر ئاشکرای کردبوو، دەبێت ماوەی نێوان وەرگرتنی ژەمی دووەمی ڤاکسینەکە و ئەنجامدانی عەمرەکە لە 15 رۆژ کەمتر نەبێت.
، وەزارەتی حەج و عەمرەی سعودیه لەبارەی ئەو کەسانەی بەمەبەستی ئەنجامدانی عەمرەکردن سەردانی ئەو وڵاتە دەکەن مەرجی ئەوەی دانابوو کە پێویستە ئەو کەسانە بەڵگەی وەرگرتنی ڤاکسینینان پێبێت تا بیسەلمێنێت هەردوو ژەمەکەیان وەرگرتووە.