بهغدا-اهع
مستەفا کازمی سەرۆکوەزیران،ئەمرۆ پێنجشەممە،رایگەیاند، کە خۆی چاودێری ئاسایشی هەڵبژاردن دەکات و رێگە بە هیچ دەستدرێژییەک نادات کە کاریگەری لەسەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان و ئەنجامەکانیان هەبێت.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیران له راگهیهندراوێكدا كه دهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع) كهوتووه رایگهیاند:كازمى وتویهتى"من خۆم چاودێری ئاسایشی هەڵبژاردن دەکەم و رێگە بە هیچ دەستدرێژییەک نادەم کە کاریگەری لەسەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان و ئەنجامەکانیان هەبێت".
هاوکات ئەوەشی راگەیاند"هەڵوێستی بەڕێز سیستانی لە پشتیوانی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکاندا، هاندەرێکی سەرەکیە بۆ سەرکەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردنەکان و سوپاس و پێزانینی خۆمان دەردەبڕین بۆ ئەو رۆڵە مێژووییەی کە شکۆی خۆی لە پاراستنی وڵات دەرخست".
شایەنی باسە بەپێی وتەی کازمی لێژنەیەیان پێکهێناوە بۆ چاودێریکردنی کاندید و حیبەکان، وتیشی، "هەر حاڵەتێکی سەرپێچی بەدیبکرێت راستەوخۆ راپێچی دادگا و کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان دەکرێت".
ئاماژهى بهوهكرد"سەركەوتووبوون لە تێپەڕاندنی زۆرێک لە تەنگژەكان، لەوانە، دارایی، و تەندروستی، و ئابووری، و ئەمنی، هەوڵەكانی پەلكێشكردنی عیراق بۆ ململانێی نێودەوڵەتی".
كازمی لە لە دانیشتنی ئەنجومەنی وەزیران راشیگەیاند"لایەنە پەیوەندیدارەكانمان راسپارد بە لێبوردنی گشتی بۆ نەوجوانان و ژنان، جگە لەوانەی دۆسێكانی، تیرۆر، گەندەڵی، بەكارهێنانی سامانی گشتییان هەیە".
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد