ههولێر-اهع
بەڕێوەبەرایەتی گومرگی هەرێمی کوردستان ،ئهمڕۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند، داهاتی دارایی لەم مانگەدا بەرزدەبێتەوە بۆ بەرزترین ئاستەکانی، هاوکات ئاماژە بەبڕیارێک دەکات کە بەشداری لەجێبەجێکردنی چاکسازی و نەهێشتنی پێشێلکارییەکان دەکات.
ساماڵ عەبدولرەحمان بەڕێوبەری گومرگی هەرێم بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (اهع) راگهیاند:"هاوردەکردنی دارایی لە گومرگەکانی هەرێمی کوردستان لەماوەی مانگی ئەیلولدا بۆ بەرزترین ئاستەکانیان زیادی کردووە"،ئاماژەی بەوەشداوە، داهاتی سەرجەم خاڵە سنورییەکانی هەرێم لە مانگی ئەیلولدا گەیشتووەتە 120 ملیار دینار".
وتیشى:"هۆکارەکانی ئەوە دهگهرێتهوه بۆ کەمبوونەوەی ژمارەی توشبوان به کۆرونا بە بەراورد بە ساڵی 2020 و باشبوونی دۆخی تەندروستییە، لەگەڵ کەمکردنەوەی ڕێوشوێنی پێشگیرانە و دووبارە کارکردنی ئاسایی دهروازه سنووریهكان و فڕۆکەخانەکان".
عەبدولرەحمان وتی:"هیواخوازە لە چەند رۆژ و مانگی داهاتوودا زیادکردنێکی نوێ بەدەست بهێنرێت، لە ئەنجامی بەردەوامی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی و نەهێشتنی گەندەڵی لەلایەن حکومەتەوە".
باسى لهوهكرد"لە ئێستادا بەڕێوبەرایەتیەکە سیستمی ئەلکترۆنی لە هەموو بەندەرەکان بەکاردێنێت لەگەڵ جێبەجێکردنی یاسا و ڕێنماییە ناوەندییەکان، بەتایبەتی کە حکومەتی هەرێم بڕیاری ناردنی هێزە ئەمنییەکانی داوە بۆ هەموو بەندەرەکان، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی کەمكردنهوهى زیادەڕۆییەکان و دەرچون لە یاسا".