بهغدا-اهع
هێزە ئەمنییەکان،ئەمڕۆ چوارشەممە،لەکاتی هەڵکووتانە سەر حەشارگەیەک لەناوچەی تاڕمییەی باکووری بەغدا تیرۆرستێکی داعشیان کووشت وتیرۆرستێکی دیکەیان بریندارکرد.
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع)کەوتووە،بڵاویکردەوە"لەئۆپراسیۆنێکی ئەمنیدا بەپشت بەستن بەزانیاری ورد وهاریکاری بەئەنجامی نێوان دەزگا ئەمنییەکان،هێزێکی هاوبەش لەهەواڵگیری لیوای59 وفەوجی حەشدی شەعبی(تاڕمییە)وهێزێک لەدەزگای ئاسایشی نیشتمانی،ولەسەر ڕۆشنایی زانیارییەکانی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی توانیان حەشارگەیەکی تیرۆرستانی داعش بدۆزنەوە لەبێستانی ئەلبو حەمەد شەهاب لەچوارچێوەی کەرتی فیرقەی شەش".
وتیشی"هێزەکە هەڵیکووتانەیە سەر حەشارگەکە وگەمارۆیدا وپێکدادان لەگەڵ تیرۆرستانی نێو حەرشاگەکە ڕوویدا ولەئاکامدا تیرۆرستێک کووژرا کەپشتوێنی مینڕێژکراو بەستبوو وتیرۆرستێکی دیکەیش برینداربوو،وتیمێکی کار پسپۆڕیش لەلایەن لیوای 59 پێکهێنرا وشوێنەکە گەمارۆ درا،ودواتریش وردەکاری زیاتر دەخرێتەڕوو".