سەرۆک کۆمار:ڕاسپاردەکانی سەید سیستانی هەڵوێستێکی نیشتمانی بەپەرۆشە بۆ پاراستنی نیشتمان وسەرکەوتنیشە بۆ هاوڵاتی

سیاسی
  • 29-09-2021, 18:30
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمار،ئەمڕۆ چواشەممە،دووپاتیکردەوە ڕاسپاردەکانی سەید عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای ئاینی لەڕاگەیەندراوەکەی لەبارەی هەلبژاردنەکان هەڵوێستێکی بەپەرۆشی نیشتمانپەروەرییە بۆ پاراستنی نیشتمان وسەرکەوتن بۆ هاوڵاتی.
    سەرۆک کۆمار لەتویتێکدا کەئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع)بەدواداچوونی بۆ کردووە ڕایگەیاند"ڕاسپاردە بڵاوکراوەکانی سەید عەلی سیستانی مەرجەعی باڵا لەبارەی هەڵبژاردنەکان،هەڵوێستێکی بەپەرۆشی نیشتمانپەروەرییە لەڕەوشێکی هەستیاردا،بۆ پاراستنی نیشتمان وسەرکەوتن بۆ هاوڵاتی بەوەی پێویستە خواستی سەربەستی عێراقییەکان وبەشدارییەکی فراوان دەستەبەربکرێت،لەپێناو چاککردنەوەی گرفتەکانی سیستەمی دەسەڵاتداری وهەنگاونان بەرەو چاکسازی خوازراو".