نەجەفى پیرۆز-اەع
ئاژانسى هەواڵى عێراقى(اەع)دەقى تەواوى ڕاگەیەندراوەکەى نوسینگەى سەید عەلى سیستانى مەرجەعى باڵاى ئاینى لەبارەى هەڵبژاردنەکانى دەى تشرینى یەکەمى داهاتوو بڵاودەکاتەوە.
دەقى ڕاگەیەندراوەکە
مەرجعیەتى باڵاى ئاینى هانى هەمووانى دەدات بەشدارییەکى وشیار وبەرپرسانە لەهەڵبژاردنەکانى داهاتوو بکەن،سەربارى ئەوەى بێ کەموکوڕى نییە،بەڵام هەر بەڕێگاى ئاشتى دەمێنێت بۆ تێپەڕاندنى وڵات بەرەو داهاتوویەک ڕەنگە لەوەى ڕابردوو باشتر بێت،لەهەمان کاتدا چوونە ناو مەترسى پشێوى وبنبەستى سیاسى دوور دەخاتەوە.
دەبێت دەنگدەران بەڕێز وانە لەئەزموونەکانى ڕابردوو وەربگرن وبەئاگابن لەبەهاى دەنگەکانیان وڕۆڵى گرنگیان لەنەخشەکێشانى داهاتووى وڵات،ئەم دەرفەتە گرنگە بەهەل وەربگرن بۆ ئەنجامدانى گۆڕانکارى ڕاستەقینە لەئیدارەى دەوڵەت ودوورخستنەوەى دەستى گەندەڵى وخراپەکار لەجومگە سەرەکییەکانى،ئەمەیش کارێکى واڵایە ئەگەر هات کەسانى هۆشیار یەک دەست بن وبەشێوەیەکى کارامەیی بەشدارى دەنگدان بکەن وکەسانى باش هەڵبژێرن،بەپێچەوانەیشەوە ئەوە شکستەکانى ئەنجومەنە نوێنەرایەتییەکانى ڕابردوو وحکومەتەکانى لەبەرهەمى ئەو ئەنجومەنانە دووبار دەبێتەوە ئەو کات پەشیمانبوونەوە سوودى نابێت.
مەرجعیەتى باڵاى ئاینى جەختدەکاتەوە لەبۆچوونەکانى کەلەپێش هەڵبژاردنەکانى ڕابردوو ڕایگەیاندبوو بەوەى بەهیچ شێوەیەک پشتیوانى لەهیچ پاڵێوراو یاخود لیستێک هەڵبژاردنەکان ناکات،ئەم ڕێکارەیش بۆ باوەڕدارى دەنگدەران وبیروبۆچوونیان بەجێدەهێڵێت.
بەڵام جەختدەکاتەوە لەوەى دەبێت وردبینى بکەن لەسیڤى پاڵێوراوەکان لەبازنەکانى هەڵبژاردنیان وتەنها کەسى چاک ودەستپاک هەڵبژێرن،کەبەپەرۆشە لەسەر سەروەرى وئاسایش وگەسەندنى عێراق،وپارێزەرى بەهاى ڕەسەن وبەرژەوەندییە باڵاکانى دەبێت،هۆشداریش دەدەین لەوەى کەسانى ناشایستە یان تێوەگلاو بەگەندەڵى یان ئەو لایەنانەى باوەڕ بەبەها نەگۆڕاوەکانى گەلى خۆشەویستى عێراق ناکەن یاخود کار لەدەرەوەى چوارچێوەى دەستوور دەکەن بتوانن کوورسى ئەنجومەنى نوێنەران بەدەستبهێنن،چونکە مەترسى گەورەى هەیە لەسەر داهاتووى وڵات.
مەرجعیەت جەختیشدەکاتەوە لەسەر ئەوەى دەبێت کاربەدەستانى ئەرکى هەڵبژاردنەکان کاربکەن بۆ ئەنجامدانى لەکەشێکى ئارام دوور لەلێکەوتى لاوەکى پارە یاخود چەکى نایاسایی یان دەستێوەردانى دەرەکى،وڕەچاوى بێگەردى بگرن ودەنگى دەنگدەران بپارێزن چونکە لەئەستۆى گەردنى ئەوانە،خواى گەورە هەموو لایەک سەربخات.
(21/سەفەر/1443ک) ـــ (2021/9/29ز)
نوسینگەى سەید سیستانى-نەجەفى پیرۆز