بهغدا-اهع
بهرههم ساڵح سهرۆك كۆمار،ئهمڕۆ چوارشهممه،نامهیهكى دهستنوسی له ئیمانوێل ماكرۆن سهرۆكى فهرهنسیهوه پێگهیشت .
نوسینگهى راگهیاندنى سهرۆكایهتى كۆمار له راگهیهندراوێكدا كه دهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع) كهوتووه رایگهیاند:"سهرۆك بهرههم لە کۆشکی سەلام لە بەغداد پێشوازیی لە ئێریک شۆڤالییە، باڵیۆزی فەڕەنسا لە بەغداد کردووە.
هاوکات بەپێی راگەیەندراوەکەی نووسینگەی سەرۆککۆمار لە میانی دیدارەکەدا، ئێریک شۆڤالییە، باڵیۆزی فەڕەنسا لە بەغداد، نامەیەکی دەستنووسی ئیمانوێل ماکرۆن، سەرکۆماری وڵاتەکەی گەیاندووەتە بەرھەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق، کە تیایدا سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی سەرککۆماری عێراق کردووە لە بارەی ئەو پێشوازییە گەرمەی کە لە سەردانەکەی ئەم دواییەی بۆ ژمارەیەک لە شارەکانی عێراق لێکراوە، ھەروەھا ھەوڵەکانی عێراقی بەرزنرخاندووە لە پێناو چەسپاندنی ئارامی، ئاشتیی و کەمکردنەوەی گرژییەکانی ناوچەکە، ھاوکات جەختیکردووەتەوە لە بەردەوامی پشتیوانی فەڕەنسا وەک ھاوبەشێکی گرنگیی عێراق لە رێگای ھەماھەنگیی ھاوبەشی ئابووریی و سیاسیی.
لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوەشکراوە، سەرۆککۆماری عێراق جەختی کردووەتەوە کە عێراق کار دەکات بۆ پتەوترکردن و پەرەپێدان بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ فەڕەنسا بە ئاراستەی بەرژەوەندیی ھاوبەشی ھەردوو وڵات و کارکردن بۆ بەرقەرارکردنی ئاشتیی لە ناوچەکەدا.
شایەنی باسە لە راگەیەندراوەکەی نووسینگەی سەرۆککۆماردا ئەوەش خراوەتەڕوو ، بەرھەم ساڵح جەختی کردووەتەوە کە سیاسەتی ھاوسەنگیی عێراق لەسەر بنەمای پشتگیرییکردنە لە چەسپاندنی ئاسایش، سەقامگیریی و گێڕانەوەی رۆڵی گرنگیی عێراق لە ناوچەکەدا، ھاوکات ئەوەشی خستەڕوو کە عێراق چاوی لە ھەماھەنگییە لە پرسی ریشەکێشکردنی تیرۆر، ھاریکاریی ئابووریی، بارزگانیی، بەرەدنگاربوونەوەی گۆڕانی ئاوھەوا و پاراستنی ژینگە و چارەسەرکردنی لێکەوتەکانی.