حه‌كیم و حه‌لبوسى تاوتوێى پرسى هه‌ڵبژاردن و رۆڵى عێراق له‌ ناوچه‌كه‌ ده‌كه‌ن

سیاسی
  • 29-09-2021, 13:42
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    سەرۆکی هاوپەیمانی هێزەکانی دەوڵەتی نیشتمانی سه‌ید عەممار حەکیم و سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران محەمەد حەلبووسی ،ئه‌مڕۆ چوارشەممە تاوتوێی دۆسیه‌ى هەڵبژاردن و ڕۆڵی عێراق لە ناوچه‌كه‌ کرد.
    نوسینگەی راگه‌یاندنى سەرۆکی ئیئتیلافی هێزە نیشتمانییەکانی دەوڵەتی عێراق لەراگه‌یه‌ندراوێكدا  کە ده‌ستى ئاژانسی هەواڵی عێراقى (اه‌ع)كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:"حەکیم ئەمڕۆ له‌ نوسینگه‌ى تایبه‌تى خۆى پێشوازى كرد له‌ سەرۆکی پەرلەمان محەمەد حەلبووسی و له‌ دیداره‌كه‌ گفتوگۆكرا له بارەی  پێشکەوتنەکانی دیمەنی سیاسی و ئەمنی و ئیستحکامی داهاتووی هەڵبژاردن ".
    هه‌روه‌ها تاوتوێى  دوا پێشهاتە سیاسی  و ئەمنیەکان، و ئیستحقاقی هەڵبژاردنی داهاتوو كرا، هەر لە دیدارەکە جه‌ختکرایەوە لەسەر گرنگی بەشداری فراوان لە هەڵبژاردن و کێبرکێ لەسەر بنەمای بەرنامەی هەڵبژاردن و دوور لە هەر بوارێک کە کاریگەری لەسەر ئاسایشی دەنگدەر و کاندیدەکان هەبێت و ئاماژە بە گرنگی چاودێری نێودەوڵەتی کرا بۆ هەڵبژاردنەکە کە دەبێتە هۆی شەفافی زیاتر بە بێ ئەوەی سەروەری وڵات پێشێل بکرێت.
    لەبەشێکی تری دیدارەکە باس لە پرسی ڕۆڵی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی کرا کە عێراق لە قۆناغی ئێستادا بەرجەستەی دەکات، و جه‌ختكرایه‌وه‌ لەسەر گرنگی چڕکردنەوەی هەوڵەکان لە لێکنزیککردنەوەی بۆچونی لایەنە ناکۆکەکانی ناوچەکە بەمەبەستی بەدیهێنانی سەقامگیری کە لەبەرژەوەندی عێراق دایە.